riklam

په‌یه‌ده‌: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسی بۆ سه‌ر رۆژئاوا نابێت

کوردستان 04:47 PM - 2018-05-26
.

.

پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) ئاشكرایكردوه‌، له‌ ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا، مه‌ترسی رووبه‌رووی رۆژئاوای كوردستان نابێته‌وه‌، چونكه‌ دامه‌زراندنی سیستمی خۆبه‌ێوه‌به‌ری، پێش ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن راگه‌یه‌نراوه‌.

عه‌بدولسه‌لام مسته‌فا، ھاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی (یه‌په‌ده‌) له‌ ئه‌وروپا، رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا، نامه‌یه‌كی كراوه‌ بوو بۆ ھه‌ندێك له‌ ھێزه‌ ھه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی واشنتۆن و كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نابێت، بۆ جه‌نگی ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش له‌ سوریا.

نوێنه‌ره‌كه‌ی په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: له‌ ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا، مه‌ترسی گه‌وره‌ ڕووبه‌ڕووی كانتۆنه‌كان نابێته‌وه‌، چونكه‌ دامه‌زراندنی سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ رۆژئاوای كوردستان، پێش ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن راگه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket