كورد و سه‌ده‌یه‌ك گۆڕانكاری
بیروڕا 01:04 PM - 2018-05-26.
شتێكی حه‌تمیه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خولیای گۆڕانكارین، كورد سه‌رداری ئه‌م خولیای گۆڕانكاریه‌یه، ئاره‌زوو و خۆزگه‌ی ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاریه‌ك بكا كه داینه‌مۆكه‌ی نه‌وه‌یه‌كی تازه بێ به رۆحیه‌تی كوردانه‌ی هاوچه‌رخ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپیانه‌ی سه‌رده‌م بۆ بنیادنانی سیسته‌مێكی نوێی ناوازه كه هه‌موو پایه‌كانی ئازادی، مافی مرۆڤ، دیموكراسی و خۆشه‌ویستی نیشتیمان له‌و نه‌وه تازه‌دا به‌دی بكا، بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ڕیشه‌یه‌ش هه‌میشه دژ و لایه‌نگر هه‌بووه به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێكی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه وای نیشان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات بێ 'ئاژاوه‌چی و به‌ڵته‌جیه'، ئه‌وان له‌وه بێ ئاگان كه ئاگرێك سه‌ری هه‌ڵداوه كڵپه‌كه‌ی ئه‌و چینه‌یه كه‌وا ئاستی تێگه‌یشتنیان گه‌یشتۆته قۆناغێك كه ده‌یانه‌وێ ببینن كاریگه‌ریی تێكشكاندنی چینه فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له كات و قۆناغی جیاوازدا له‌لای گه‌لانی پێشكه‌وتوو چۆن و به‌هۆی چی بووه و چۆن زاڵ بوون به‌سه‌ر سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه نایانه‌وێ وڵاته‌كه‌یان بكه‌وێته لێواری مه‌ترسی و باوه‌ڕیان به دیموكراسی و ده‌ستاو ده‌ست كردنی ئاشتیانه هه‌یه و دروشمی ده‌ستاو ده‌ست كردنهكهیشیان ئه‌وه‌یه كه چی تر نابێ ده‌سه‌ڵات له ده‌ست كۆمه‌ڵێك بێ كه شایسته‌یی و لێهاتویی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بووه كه رابه‌رایه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه بكه‌ن چونكه له به‌د به‌ختی زیاتر به‌رهه‌می تریان نه‌بووه.
ته‌نها لێره‌دا به ڕوونی رۆل و كاریگه‌ری پیاوانی ئایینی ده‌بینین كه ئایا دین چۆن به‌كاردێنێ و چۆن ئه‌و هاوكێشه‌یه بۆ خه‌ڵكی دیندار روون ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌و چه‌كه‌ی پیاوی ئایینی به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی فیشه‌كه‌كه‌ی سه‌د هێنده‌ی فیشه‌كی چه‌كی ئاسایی كاریگه‌ره ئه‌ویش ئه‌و مینبهرهیه كه خه‌ڵكی له چوارچێوه كۆ ده‌كاته‌وه، نمونه‌ی بهرجهستكاریش زۆره كاتێك كه پاپای ڤاتیكان له‌ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی ئایینی مه‌سیح له ساڵی 1981 درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله خۆشبه‌ختانه نه‌كوژرا و دوای ده‌ستگیركردنی تاوانبار 'محمد ئاغا'ی توركی موسڵمانی ئیسڵامی ، پاپا دوای چاك بوونه‌وه‌ی سه‌ردانی كرد له زیندان و لێی خۆش بوو ئه‌وه‌ش هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ی بیری توندوتیژی له‌بیری لایه‌نگرانی مه‌سیح بباته‌وه كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون پاپا ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌یان پێ بدا هێرش بكه‌نه سه‌ر موسڵمانی دانیشتووی ئیتاڵیا به‌ڵام پاپا هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی ڕه‌وانده‌وه و لێبورده بوو به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ی كه ڕه‌نگه جه‌نگێكی خوێناوی له‌نێوان مه‌سیح و ئیسلام به‌رپا كردبا لێره‌دا گرنگی به‌كارهێنانی ئایین ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی بیری توندوتیژی له مێشكی خه‌ڵكی دیندار بهێنێته ده‌ره‌وه له‌بڕی ئه‌وه‌ی هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتێنی تی ئێن تی به‌خۆیاندا ببه‌ستن و له‌ژێر ناوی پیرۆزی 'الله اكبر' خۆیان به خه‌ڵكی هه‌ژار و كاسب كاردا بته‌قێننه‌وه یا له بڕی ئه‌وه‌ی له كه‌نیسه‌كان دا فه‌توای كوشتنی كه‌سێكی باوه‌ڕداری ئیسلامی له بۆڕما ده‌ربكه‌ن ، فێریان بكه‌ن كه بتوانن كارامه‌یی خۆیان له دروست كردن و بنیادنان دا به‌كار بخه‌ن .
خراپترین جۆری بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن ئه‌وه‌یه كه چه‌مكی "چاكسازی" و "كۆده‌تا" و "ڕاپه‌رین" له‌گه‌ڵ شۆرش تێكه‌ڵ بكرێ ئه‌و تێگه‌یشتنه وڵات به‌ره‌و وێرانه ده‌با و هه‌موو جوانیه‌كان ده‌سرێته‌وه و به توندوتیژی كۆتایی دێ ، له هه‌مان كاتدا ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌خۆی بكا ئه‌وه‌یه كه "بۆچی ئه سیسته‌مه سیاسیه‌ی ئه‌وان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن زیاتر له سیسته‌مه سیاسیه‌كانی تری وڵاتانی تر روبه‌رووی مه‌ترسیی راپه‌ڕین ده‌بێته‌وه ؟" بۆچی له‌و وڵاته خه‌ڵك له ورد و درشت ناڕازییه؟ " "بۆچی ڕێژه‌ی بێكاریی زۆره؟".
نه‌ته‌وه‌ی كورد له نه‌ته‌وه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیاوازه ئه‌و به‌هاره عه‌ره‌بیه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌بی شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن كورد له ساڵی 1991 دا ئه‌نجامی داوه كه‌واته قۆناغێك له پێش عه‌ره‌به‌وه‌یه كه ته‌مه‌نی ئه‌و قۆناغه نزیكه‌ی 20 ساڵه به‌ڵام ئایا بزوێنه‌رانی ڕاپه‌رین له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین سه‌ركه‌وتوو بوون ! ، وه‌لێ به‌به‌راورد به نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپی سه‌د ساڵی ته‌مه‌ن له دواوه‌ین كاتێك كه میلله‌تانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌سپی خۆیان تاودا و كه‌وتنه خۆ بۆ دروست كردنی نه‌ته‌وه و نه‌وه‌یه‌كی بیر هاوچه‌رخ و دوور له فاشیستی و پڕ له نیشتمانپه‌روه‌ری ، نه‌ته‌وه‌ی كورد به پێی واقیعه جوگرافیه خراپه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری بوو دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه‌ی ده‌وریان گرتبوو ، به‌و پێیه ده‌بوو هێمای شكست و سه‌ركه‌وتن بكه‌نه ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م و ئه‌خیر و نه‌ده‌بوو چاویان له دورتر بێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بهاتایه قابلیه‌تی ئه‌وه‌یان تێدابوایه كه ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك به‌ریتانیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بهێڵنه‌وه و حوكمی ئه‌وانیان بۆ چه‌ند ساڵێك زیاتر قبوڵ بوایه ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك دواتر وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌فریقیا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاندبا و له كۆلۆنیالیزم رزگاریان بوایه ، به‌وه‌ش ته‌نها چه‌ند ساڵێك ده‌كه‌وتنه دوای ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی ، له ئاكامی ئه‌وه‌ی كه دابه‌شببون به‌سه‌ر تیره و عه‌شیره‌ت و هه‌ر یه‌كێك خۆی له‌وه‌ی تر پێ قاره‌مانتر بوو له خزمه‌ت كردنی بێگانه له ژێر ناوی نیشتیمانچێتی و مافی كورد ئه‌وه‌شیان له‌باربرد ، ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نه‌وه‌ی دوای جه‌نگ چه‌نده خه‌تا باربوون له‌وه‌ی به‌سه‌ر كورد دێ ، نه‌وه‌ی جه‌نگیش به هه‌مان پێوه‌ر و بگره زیاتریش خه‌تابار بوون، هه‌موو ئه‌وه‌ش له ئاكامی یهكنهگرتویی كورد بووه له گشت موناسه‌به‌كان نه‌ك به‌هێزی داگیركه‌ر چونكه هه‌رچه‌ند داگیركه‌ر بههێزبووبێ هه‌میشه رێنیشانده‌رێك هه‌بووه كه ده‌جار زیاتر به‌هێزی كردوون و به‌داخه‌وه ئه‌و ڕێ نیشاندهرهش كورد بووه.
كورد ده‌بێ چاوی له‌و ئاسۆیه بێ كه هه‌میشه هیواو ئومێد ببه‌خشێته نه‌وه‌ی ئاینده ، به‌ڵام حه‌زی پاره و ده‌سه‌ڵاتی دوو ڕۆژه به‌رچاوی تاریك كردووه له هه‌موو سه‌رده‌مێك و هه‌میشه دوژمن ئه‌و ده‌ره‌چه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه چاو ساغێك له‌ناوماندا بچێنێ و بۆ به‌یانی ئیشی پێ بكا و دووباره خه‌ونی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی تری پێ له‌ناو ببا.
ئارام ئازاد
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26