riklam

ئەنكەرە و واشنتۆن لەبارەی مەنبەجەوە رێککەوتن

جیهان 09:43 AM - 2018-05-26
.

.

تورکیاو ئەمریکا بۆ دانانی نەخشە رێگەیەک بۆ هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان لە مەنبەج، گەیشتنە رێککەوتن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە تورکیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینی ئەنكەرەدا لەبارەی نەخشە رێگەیەک بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لە مەنبەج، گەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەمەش بۆ گرەنتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری مەنبەج و باکووری سوریا.

هەروەها لە بەیاننامەکەشدا هاتووە کە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە 4ی حوزەیراندا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تاووتوێکردنی هەمان مەبەست کۆببێتەوە.

پێشتر تورکیا لە چەندین بۆنەدا هەڕەشەی هێرش کردنەسەر شاری مەنبەج و دەرکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووە، کە ئەو هێزانە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکان لە سوریا، شاری مەنبەج و باکووری سوریاش هۆکارێکی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنكەرەو واشنتۆنە.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket