riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی له‌ ڕێكخراوی ئازادی لاوان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:18 PM - 2018-05-25
.

.

له‌ 19 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوان، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێرو ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی پیرۆزبایی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی له‌ 19یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوان
به‌ڕێزان: سكرتێرو ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی ئازادی لاوان
له‌ 19 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌تان، ڕێكخراوی ئازادی لاوان پیرۆزبایی خۆم  ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان و له‌ڕێی ئێوه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانتان ده‌كه‌م و ده‌خوازم له‌ پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بن.
لاوان هه‌میشه‌ داینه‌مۆی شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بوونه‌و بناغه‌و بنه‌مای پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوونه‌، ناتوانی هیچ شۆڕشێكی كورد بدۆزیته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی لاوان به‌شدارێكی كاراو كاریگه‌ر بووبن له‌و شۆڕشه‌، لاوانی كورد هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوونه‌ له‌ خه‌بات و قوربانیدان و سووته‌مه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شۆڕشه‌كانی كورد بوونه‌، بۆ ئه‌مڕۆی حوكمڕانی كوردیش لاوان پێشه‌نگن و پێویسته‌ هه‌موومان هاوكارو پاڵپشت و پشتیوانیان بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گوڕتر به‌شدار بن و كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر گشت كایه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.

ڕێكخراوی ئازادی لاوان له‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی خۆیدا،  توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاو به‌ لاوان بكاو داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت بێ له‌ مافه‌ ڕه‌واكانیان، هیواخوازم له‌ ئاینده‌دا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م پاڵپشتی و پشتیوانیه‌و به‌ پڕۆژه‌ی ستراتیژی بناغه‌ به‌هێز هه‌وڵی خزمه‌تكردنی لاوان بده‌ن و زۆرترین ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی لاوان تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا.

جارێكینتر پیرۆزه‌و  هه‌ر بمێنن و له‌ پێشكه‌وتنی زیاتردا بن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

جێگری سكرتێری گشتی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket