كه‌ناڵێكی هه‌واڵی كوردی داخرا
کوردستان 10:11 PM - 2018-05-25.
كه‌ناڵی (kurdnews) وه‌ك كه‌ناڵێكی ئاسمانی هه‌واڵی 67 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش ئه‌و ماوه‌یه له په‌خشی به‌رده‌وامی كه‌ناڵه‌كه داخرا، به پێی نوسینێكی ئارام حسێن به‌رپرسی به‌شی په‌یامنێرانی ئه‌و كه‌ناڵه، كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوبراو راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌و ئاشكراشیكردوه پاش داخستنی كه‌ناڵه‌كه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و كه‌ناڵه بێكاربوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینه‌كه‌ی ئارام حسێن به‌رپرسی په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كه‌یه:
له‌گه‌ڵ داخستنی (kurdnews)دا ده‌ڵێم
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵبووم كه له كه‌ناڵێكی ئاسمانی وه‌كو (kurdnews) بۆ ماوه‌ی 67 رۆژ كارم كرد، له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌و هاوڕێیانمدا شه‌ونخونیمان كرد، وزه‌یه‌كی زۆرمان سه‌رفكرد بۆ ئه‌وه‌ی كاری جددیتر بكه‌ین، به‌هه‌رحاڵ و به‌هه‌ر هۆكارێك بووبێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌درا كه (kurdnews) له په‌خش بووه‌ستێنرێ و بێكاربمێنینه‌وه.
زۆر سوپاسی هاوكارانم ده‌كه‌م له‌م ماوه‌یه‌دا یارمه‌تیاندام و یارمه‌تیمدان و شتیان بۆ راستكردمه‌وه‌و شتم بۆ راستكردنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی كه من به‌رپرسی بووم به‌شی (په‌یامنێران) له‌یه‌ك تووڕه بووین، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی له‌پێناو كاری باشتردا بووه، سروشتی كاركردن وایه كه له‌كاركردندا به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌ر رووده‌دا، من له‌هه‌مووتان رازیم و هه‌مووتانم خۆشده‌وێ به‌تایبه‌تی په‌یامنێره‌كان كه هه‌میشه وه‌كو براو هاوڕێ له‌گه‌ڵتاندابووم نه‌ك وه‌ك به‌رپرسی به‌شێك.
سوپاس بۆ خۆڕاگریتان كه به‌رده‌وام پێتان ده‌ووتم: بۆ تۆ هه‌رچییه‌ك بكه‌ین به‌زیاد ناچێ و تۆ هه‌رشتێك بڵێیت ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین. بۆ من یه‌كێك له‌و خه‌ڵاته گه‌ورانه بوو كه له‌ژیانمدا زۆر دڵم پێیخۆشبووبێ و پێم به‌خشرابێت.
متمانه‌ی ئێوه بۆ من، ئه‌وه‌نده‌یتر وره‌م پێده‌به‌خشێت كه ئینسانیانه‌تر ته‌ماشای ده‌وروپشتی خۆم بكه‌م. من ئه‌مزانی هه‌ریه‌كه‌تان كۆڵێ خه‌م و پێداویستی دایك و باوك و منداڵتان داوه به‌كۆڵدا، من ئه‌مزانی هه‌ندێكتان براو باوكتان كه‌مئه‌ندامه‌و حه‌زتان به‌وه ده‌كرد له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی موچه‌دا به‌ده‌ستی پڕ بچنه‌وه بۆلایان، به‌ڵام به‌داخه‌وه (kurdnews) به‌رده‌وام نه‌بوو كاروانه‌كه وه‌ستاو چیتر به‌ته‌مای رۆیشتننین.
دواجار ده‌ستی ئێوه‌ی (kurdnews) به‌گشتی و په‌یامنێران به‌تایبه‌تی ده‌گوشم و ئه‌ملاولاتان ماچ ده‌كه‌م و ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كه‌م له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی تردا یه‌كتر ببینینه‌وه‌و وه‌كو هاوپیشه‌كانمان پێكه‌وه درێژه به‌كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردی بده‌ین، جارێكی‌تر رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ ئیوه‌و بۆ پشودرێژیی و به‌وه‌فایتان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26