riklam

په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه‌و راهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان له‌هه‌رێم پته‌وده‌كرێت

کوردستان 07:22 PM - 2018-05-22
.

.

ئه‌مڕۆ 22-5-2018 له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێرو پێشوازی له‌ به‌رپرسی مه‌شق و راهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

به‌رپرسی راهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان و وه‌فدی یاوه‌ری، به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی شاڵاو كۆسره‌ت وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان سه‌ردانیان كردبوو، پیرۆزبایی خۆیان و چه‌پكه‌گوڵی رێزلێنانیان پێشكه‌ش به‌ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ كرد.

له‌ دانیشتنێكدا، هه‌ردوولا باسیان له‌ زه‌روره‌تی یه‌كخستنی زیاتری نێوماڵی كورد له‌ ئێستاداو له‌ داهاتوودا كرد، به‌تایبه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا باس له‌ پته‌وكردنی ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراو تیشك خرایه‌سه‌ر پێویستی و به‌رده‌وامی رۆڵی هێزه‌ بیانییه‌كان بۆ پاڵپشتی و كۆهاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.

 

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket