riklam

فازڵ میرانی: پۆستی سه‌رۆك كۆمارمان ده‌وێت

کوردستان 01:11 PM - 2018-05-22
.

.

سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار زۆر گرنگه‌.

به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا فازل میرانی سه‌رۆكی وه‌فدی پارتی بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند: پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد گرنگه‌ و پۆستی سه‌رۆك كۆماریان ده‌وێت.
 وتیشی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كان، موقته‌سه‌در، ئاغای مالكی ، ئاغای عه‌بادی، ئاغای حه‌كیم، ئاغای نوجێفی كۆده‌بینه‌وه‌ و گفتوگۆ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی پارتی بۆ به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌رۆك كۆمار ڕه‌مزی عیراقه‌ و ده‌بیت بۆ كورد بێت، چونكه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ كورد ناده‌ن و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌بێت فراكسیۆنی گه‌وره‌ی له‌ پشت بێت هه‌تا به‌ كورد بدرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket