riklam

ئەی دیموكراسی

بابەتی گۆڕاو 01:58 PM - 2018-05-20
.

.

ئەی دیموكراسی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

قەزات لە ماڵم ئەی دیموكراسی
ئەشهەدوبیللا سیستمێ خاسی
عادیل، حەققانی، بێ موجامەلە
عەیب داپۆشی وەكو لیباسی
بێ غەل و غەش و راست و رەوانیت
مام و برازاو زاوا ناناسی
هیچ كەس ناتوانێ تۆ ماڵی بكات
پێشبینی ناكرێی عەینەن كەشناسی
خوا مەحفوزت كاو رەببی بەدوور بی
لە چاوی پیس و هی ئەلخەناسی
با فشە نەكەن، بە كەس ناگیرێی
زۆر لووس و خزی بە چەشنی ماسی
بۆ گشت میللەتێك ئاشناو ناسراویت
مەسەلەن بۆ كورد جاف و بڵباسی
بۆ هاوین سەهۆڵ، بۆ زستان شێلم
بۆ بەهارانیش چوالەو رێواسی
ماشەڵڵات لێ بێ، بۆ هەمووی ئەبیت
هەم بۆ جمهوری، هەم بۆ ویراسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket