riklam

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی زرار به‌گ

پرسەنامە 11:45 AM - 2018-05-20
.

.

قوباد تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین مام زرار یه‌گ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ .......

بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مام زرار سڵێمان بەگ دەرگەڵەیی

بە ‌داخ و په‌ژاره‌یەکی زۆرەوە،‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مام (زرار سڵێمان بەگ دەرگەڵەیی) مان بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كەین و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانین.

خوالێخۆشبوو مام زرار هاوڕێ و هاوخەباتی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەیەکی دێرین و تێکۆشەر بوو، کەسایەتییەکی کۆمەڵەیەتی و دیار و لێهاتوو بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەی هەمیشە لە ریزی پێشی پێشەوەی سەنگەرەکانی خەبات بوون بۆ بەرگری کردن لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان، کە ئەمەش جێگەی شانازییە.

له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بوری و دڵنه‌واییش به‌ خانه‌واده ‌و خزمان و دۆستانی ببه‌خشێت، و ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت.

 
قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆک وەزیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket