riklam

لقی سلێمانی رۆژنامه‌نووسان: كورد براوه‌بوو

کوردستان 04:29 PM - 2018-05-19
.

.

به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و سه‌ركه‌وتنی لیسته‌ كوردستانییه‌كان له‌ شاره‌كانی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست و نه‌ینه‌واو دیاله‌ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیا كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئاشكراكردنی ئاماره‌ ره‌سمیه‌ كۆتاییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ لیسته‌ كوردستانیه‌كان له‌ شاره‌كانی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ به‌ده‌ستیان هێنا.. مایه‌ی خۆشحاڵیه‌، بۆیه‌ به‌ناوی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كه‌ین..

میدیاكارانی ئازیز

پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك رێسا و یاسا و پێشنیارمان خسته‌ به‌رده‌م كوڕان و كچانی رۆژنامه‌نووسانمان و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانیان، داوای پابه‌ند بوونی ته‌واومان لێكردن به‌ پرنسیپ و ستاندارده‌ جیهانیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، تا یاسای ژماره‌ (11)ی ساڵی (2018)ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته‌ مه‌كۆی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان...

خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان كه‌م تا زۆر له‌ ئاستێكی باشدا به‌رێكراو جگه‌ له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو نه‌بێت لێره‌و له‌وێ‌ له‌ هه‌ندێ‌ له‌ كه‌ناڵه‌كان و له‌ هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسانمانه‌وه‌ كه‌ نه‌بوونه‌ مایه‌ی تێكدانی ناوو ناوبانگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌..

ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیمانه‌ له‌ رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و له‌ رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا چه‌ند پێشێلكاریه‌كمان تۆمار كرد كه‌ له‌ ناو شاری سلێمانی و گه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت روویاندابوو.. نیگه‌ران بووین، تۆمار كران و ئێستاش وه‌ك كه‌یسێك هاڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌كرێن..

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ گه‌وره‌یه‌دا، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و داتای ناڕاستی ئاماره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین بانگه‌وازی نه‌خوازراو كه‌ هه‌ندێكیان بۆنی شه‌ڕیان لێده‌هات و ناوبردنی چه‌ندین كه‌س و كه‌سایه‌تی و له‌كه‌داركردنیان به‌بێ‌ به‌ڵگه‌، كه‌پاشان داوای لێبوردن له‌هه‌ندێكیان كراوه‌.. یان له‌كه‌داركردنی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌و داتا، كارێكی باش نه‌بوو، په‌رته‌وازه‌یی ماڵی كورد وای كرد كه‌ قورسایی ده‌نگه‌كانمان نه‌مێنێت، تا یه‌كگرتوو نه‌بین له‌ناو خۆماندا ئه‌و 58 په‌نجاو هه‌شت كورسیه‌ی كورد به‌ده‌ستی هێناوه‌ خێرمان بۆ ناداته‌وه‌، ئه‌گینا ئێستا كورد خاوه‌نی زۆرترین و گه‌وره‌ترین قه‌واره‌و كورسی ده‌بوو .. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌..

ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین كه‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری شارو شارۆچكه‌كان و پاراستنی رۆحی هاوشاری و هاو كوردستانیان و خه‌ڵكه‌ به‌شه‌ره‌فه‌كه‌ی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ن بۆ ئێمه‌ی كورد و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌لماندیان كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد سه‌ركه‌وتوو بوو چونكه‌ له‌ كه‌ركوك و له‌ نه‌ینه‌واو له‌ ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووین..

هیوادارین رق و كینه‌ وه‌لابنێین و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌رو هه‌موو حه‌زی كورسی وده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌  بێت...
جارێكی تریش پیرۆزبایی له‌ میلله‌تی كورد ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین كورد سه‌ركه‌وتوو بوو

 له‌گه‌ڵ رێزدا..

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket