riklam

یه‌كێتی: ده‌رگامان به‌ ڕووی لایه‌نه‌كاندا كراوه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:05 PM - 2018-05-19
.

.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا وەفدێكی باڵای بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاستی كوردستان پێكهێناو هەفتەی ئایندەشدا كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و ئەنجومەنی ناوەندی ئەنجامدەدرێت.

راگەیەندراوی رۆژنامەگەری كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سەعات 11/ی بەیانی ئەمڕۆ (19/5/2018) مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جێگری سكرتێری گشتی هەڤاڵ كۆسرەت، كۆبونەوەی ئاسایی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‌و ریزبەندی لایەنە سیاسیەكانی عێراق‌و كێشمەكێشەكانی چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی نوی، سازدرا.

كۆبونەوەكە، لەیەكەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، جەنابی نەوشیروان مستەفا، هاوكات، كۆچی دوایی دامەزرێنەرێكی دیكەی یەكێتی‌و تێكۆشەری كۆڵنەدەری كوردایەتی، عادل موراد بوو. بۆیە، وەكو ئەركی وەفاداری‌و پێزانینی لەڕادەبەدەری بۆ هەردوو جوامێری كۆچكردوو، مەكتەبی سیاسی، سەری رێزی بۆ دانەواندن‌و داوای لە تەواوی یەكێتیەكانیش كرد، ئەركی ماتەمگێڕی‌و قەدرزانی بۆ تێكۆشانی بێوچانی هەردوو تێكۆشەر، جێبەجێ بكەن.

لەكۆبونەوەكەدا، مەكتەبی سیاسی، جەختی لەبەردوامی خەبات كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو لایەنە سیاسییە كوردستانیەكان، هەتا یەك ستراتیژی كوردستانی، دوای ئەم هەڵبژاردنە، بە دەرس وەرگرتن لە زیانەكانی نەبونی یەكڕیزی ناو لایەنە كوردستانیەكان، لە چوار ساڵی رابوردوودا، بەرنامەی هاوبەشمان لەسەر ئاستی عێراق، بۆ مافە دەستوری‌و سیاسی‌و ئابوری‌و هاوپشكی حوكمڕانی، هەبێ‌. بۆئەوەی یەكێتی بەوردیی‌و وریایی دۆخی بەغدادو، ململانێ‌و سیاسەتی هەموو لایەك بێ‌، وەفدێكی باڵای دانوستاندن بۆ لایەن‌و جەمسەرەكانی عێراق پێكهێنا.

لەسەر ئاستی كوردستانیش، سیاسەتی یەكێتی دوورە لە تومەتهەڵبەستن‌و سیاسەتی كاردانەوە، ئەنجامی توێژینەوەی یاسایی لەسەرانسەری عێراقدا، یەكلاكەرەوە دەبێ‌. سەرەڕای تومەتەكان‌و هەڵمەتی پروپاگەندە، یەكێتی خۆی بە بەرپرسیاری چارەنوسی دۆخەكە دەزانێ‌، دەرگاكانی بۆ گەڵاڵەی هاوبەش، لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا كراوەیە. لەم پێناوەشدا، مەكتەبی سیاسی وەفدێكی باڵای بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاستی كوردستان، پێكهێنا.

لەهەفتەی ئایندەشدا، كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و ئەنجومەنی ناوەند، ئەنجامدەدرێ‌.

لەكۆتاییشدا.. جارێكی تر سوپاسی بێڕادەی دەنگدەرانی سەوزی یەكێتیەكان، لەهەرێمی كوردستان‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان‌و عێراق‌و دەرەوە، دەكەین.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان

19/5/2018

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket