riklam

رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی ستایشی رۆڵی یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:10 PM - 2018-05-15
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌، مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌په‌یامێكدا ستایشی رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كات.

 

بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

 

سڵاوێکی گەرم...

لە(٥٦)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین،خوازیارین ئەم یادە ببێت بە خالێکی گرنگی وەرچەرخان لەخەباتی ڕێکخراوەیی و پێشەیی تاندا، بەئاراستەی باشترکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و ، خزمەتکردنی زیاتر بەمامۆستایانی ئازیز و بەدیهێنانی خەون و خواستە پیشەییەکانتان، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە ڕێکخراوە گرنگ و کاریگەرەکانی وڵاتەکەمانە کەبەدرێژایی مێژووی خەباتی خۆی چ لە ڕۆژگاری سەخت و خەباتی شاخدا وچ لە خەباتی مەدەنی و پاش ڕاپەڕینی ئازاری( ١٩٩١)ی گەلەکەمان، بێ وچان و بەپێی پێویستی قۆناغەکە و بە شێوازی گونجاوی خۆی خزمەتی بە خەڵکی کوردستان کردوە، لەهەردوو شۆڕشی ئەیل و شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، ڕۆلی پێشەنگتان هەبووە، هەرلە مامۆستایانی شۆڕش و خوێندنگاکانی شۆڕش و دامەزراندن و بەڕێوەبردنی قوتابخانە لەناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێردەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، مێژوەکەتان پڕە لە دەستکەوت و سەروەری کەمایەی شانازی هەموولایەکمانن، لەم هەلومەرجەی ئێستاشدا بەڕۆحیەتێکی ماندوونەناسانەوە بێدریغ خەباتدەکەن لەپێانوی پەروەردەی تەندروست و گوزەرانی باشتر بۆمامۆستایان، لەم یادەشدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی وپشتیوانی تەواوی خۆمانتان بۆ دووپاتدەکەینەوە لە پێناو سەرخستنی خەباتەکەتان و بەدەستهێنانی مافەڕەواکانتان و چاككردن و گەڕاندنەوەی موچە پاشەكەوت كراوەكانتان وبەدیهێنانی تەواوی ئامانجەکانتان،هەموانیش خۆمان بەقەرزارباری مامۆستایان و ڕێکخراوەکەتان دەزانین لەپای ئەو هەموو بەخششە بەرفراوانەی پێشکەش بە کۆمەڵی کوردەواریتان کردوە وبەردەوامیشن لەخەباتی مەدەنی لەپێناو دەستەبەرکردنی داخوازییە پیشەییەکانتاندا، دەستی ماندو نەبوونتان دەگوشین و سڵاو و درودیش دەنێرین بۆ ڕۆحی مامۆستایانی شەهید وکۆچکردوو،خەرمانی خەبات و تێکۆشانتان پڕ بەرەکەت.

 بەرز و پیرۆزبێت یادی (٥٦)ساڵەی  یەکێتی مامۆستایانی کوردستان. 

بەهیوای ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ تەواوی  مامۆستایانی کوردستان .

هەرشاد وسەربەرزبن.

 

 

مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١٥/٥/٢٠١٨

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket