riklam

روسیا پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عیراق ده‌كات

جیهان 01:10 PM - 2018-05-15
.

.

روسیا پێشوازی له‌ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات و ھیواخوازه‌ به‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبھێنرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رێوه‌چوونی یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی ھه‌لبژاردن له‌دوای له‌ناوبردنی داعش له‌ عیراق له‌ واده‌ی دیاریكراودا، ھه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت له‌ وڵاتـه‌كه‌دا.

ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراقی له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌تی پڕۆسه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و پاراستنی ده‌نگدارانی به‌رز راگرتووه‌.

ھه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ مۆسكۆ ھیواخوازه‌ به‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق پێكبھێنرێت و پشتگیری وڵاتـه‌كه‌ش بۆ عیراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دووپاتكراووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket