سه‌گه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌سیستمی زیره‌كی چاودێریه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه
تاراوگە 06:52 PM - 2018-05-14.
كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌ڵمانی له پچشانگای نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانیدا له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، پێش چه‌ند رۆژێك داهێنانێكی تازه‌ی سیستمی كامێرای چاودێریP3 ی نمایشكرد.
رۆژنامه‌ی "دی ڤێلت"ی ئه‌ڵمانی له‌مباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی: كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی بارگاوی به سیستمی زیره‌ك چه‌ند داهێنانێكی نوێی په‌یوه‌ندییه لاسلكیهكانی خسته‌ڕوو، لهههوڵیشدایه ئه‌و كامێرایه‌ی كه بارگاویه به تواناكانی سیستمی زیره‌ك ببه‌ستێته‌وه به تیمی سه‌گه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیه‌وه.
ئه‌م كۆمپانیایه كه باره‌گاكه‌ی له شاری ئاخنی ئه‌ڵمانیایه، سیستمی p3ی گه‌یاندووه‌ته سوپای ئه‌ڵمانی و له‌وباره‌یه‌وه له پێشانگای به‌رلیندا روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان داوه.
ئه‌م ئامێره به‌ستراوته‌وه به كامێرا‌و سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و ئامێری لاسلكی و سیستمی رادیۆی نائاسایی وه‌رگرتنی فه‌رمانه‌وه.
ئامێری P3 كه له پێشانگای به‌رلیندا نمایشكرا، له‌گه‌ڵیدا كامێرایه‌كی تر نمایشكرا كه به كامێرای پانۆرامای گۆشه‌ی پله 360 ده‌ناسرێت كه به وێنه‌گرتنی گه‌رم یان كامێرای ژێر كاریگه‌ری تیشكی وه‌نه‌وشه ناسراوه‌و به‌پێی ئه‌و سیستمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌گه راهێنراوانهی سوپای ئه‌ڵمانیه‌وه ده‌توانن له پرۆسه‌ی چاوێری و سۆراخكردندا رۆڵی كاریگه‌ر ببینن.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاند: ئه‌و ئامێری P3 كارئاسانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ده‌توانێت له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ سودی لێ ببینرێت.
ئه‌و سیستمه له دووره‌وه ئاڕاسته ده‌كرێت و ئامێری لاسلكی به‌دووری یه‌ك كیلۆمه‌تر رووداوه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌و ڕێگه‌ش به یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌دات له دووره‌وه فه‌رمان به‌و سه‌گانه بكه‌ن.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ئه‌م ئامێره خزمه‌تگوزارییه بۆ سوپای ئه‌ڵمانیه‌و بایه‌خیش ده‌دات به دامه‌زراندنی بۆ كاری پۆلیس و ئه‌وانه‌ی كه به مه‌ده‌نی كار له‌گه‌ڵ پۆلیسدا ده‌كه‌ن له بازاڕه‌كان.
ئه‌وه‌شیان وتووه كه ئه‌م كۆمپانیایه له 2011 وه هاوكاری ئاژانسی به‌رگری كردووه له‌ڕێگه‌ی K9 Storm Incorporated ئه‌و كۆمپانیا كهنهدیهی كه چه‌كی بارگاوی به كامێرای زیره‌ك به‌رهه‌م ده‌هینێت و نرخه‌كه‌ی 30 هه‌زار دۆلاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره ئه‌و كامێرایانه‌ی له گه‌ڕان به‌دوای ئوسامه بن لادندا به‌كارهێناوه، ئه‌م سیستمه به‌ستراوه‌ته‌وه به سیستمی ڕاداری Honeywellی چاودێری و له ساڵی 2016 دا كۆمپانیای "هوونی ویل"ی نیوده‌وڵه‌تی وه‌ك سیستمی ئاگاداركردنه‌وه بۆ فه‌رمانكردن به سه‌گه‌كان به‌كاریهێناوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سوپای ئه‌ڵمانیا له چه‌ندین بواری سه‌ربازیدا سه‌گی به‌كارهێناوه‌و راهێنانی پێكردوون، ته‌نانه‌ت له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌رو هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی په‌ڕه‌شوته‌وه بۆ هاوكاری سه‌ربازی مه‌ده‌ی و كه‌شفكردنی ماده‌ی هۆشبه‌رو ته‌قینه‌وه‌و مین و چاره‌سه‌ری دوای دوچاربوون به شۆك سوودی لێوه‌رگرتووه.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26