riklam

ئوسترالیا..پێشمەرگە دێرینەكان وێستگەكانی دەنگدانیان بەسەركردەوە

جیهان 12:01 PM - 2018-05-11
.

.

پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە ولاتی ئوسترالیا لە وێستگەی سەرەكی بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو، وەفدێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانیش لە ئوسترالیا وێستگەكانی بەسەركردەوە.

بە مەبەستی دەنگدان و پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق ، رۆژانی 10 و11 ی ئەیاری ساڵی 2018لەپایتەختی ویلایەتی نیوساوس وێلزی شاری سیدنی ، پرۆسەی دەنگدان لە سێ وێستگەی سەرەكی بەرێوەچوو لە ناوچەی( ئۆبن ، فێرفلد ، لیڤرپول).

 بەو بۆنەیەشەوە وەفدێكی كۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە ئوسترالیا كە پێكهاتبوون لە(عەدنان وەلی ، ئەردەلان یاسن ، تاڤگە رائید جەلال نوێنەری پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان) سەردانی هەرسێ وێستگەی دەنگدانیان كرد و لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی دەنگدان و پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق بوون.

هەروەها چاویان كەوت بەچەندین كەسایەتی وكارمەندانی پرۆسەی دەنگدان لە هەرسێ وێستگەكەدا و سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان و دەنگدەرانی رەوەندی كورد لە ئوسترالیا كرد .

PUKmedia پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە ئوسترالیا

 

3.jpg

4.jpg

65.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket