riklam

كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریه‌كانی هه‌رێم و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئابوری 06:49 PM - 2018-05-02
.

.

ئه‌مڕۆ 2/5/2018 له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر، له‌ژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و د.محمد السودانی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عیراق و محمد شه‌ریعه‌تمه‌داری وه‌زیری بازرگانی ئێران و محمد حسین مقیمی پارێزگاری تاران و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و نه‌وروز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوزارو عوسمان شوانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری زیاتر له‌ (100) كۆمپانیای بازرگانی ئێرانی و چه‌ندین كۆمپانیای بازرگانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان – عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران.

سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی سازكردنی كۆنفرانسه‌كه‌ كردو وتی: له‌كاتی ئێستادا سازكردنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ بووژانه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووری و بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان – عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاسانكاریكردن بۆ بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیا بازرانیه‌كانی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌ئاسانی و هاوكاریه‌كی ته‌واوه‌وه‌ كاره‌كانی خۆیانیان ئه‌نجامبده‌ن.

وتیشی: له‌كاتی ئێستادا قه‌باره‌ی جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئێران نزیكه‌ی (8) ملیار دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه‌كی باشه‌ بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوانمان، خۆشبه‌ختانه‌ش له‌م كۆنفرانسه‌دا دوای تاووتوێكردنی بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین پانێڵی جیاجیادا، له‌ كۆتاییدا چه‌ندین یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا ده‌كرێت، ئینجا هه‌موو راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو كاریان له‌سه‌ر بكرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، كۆنفرانسه‌كه‌ ماوه‌ی 2 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت و چه‌ندین پانێڵی گفتوگۆی تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی بواری بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م بوارانه‌ پێشكه‌شده‌كرێن.

PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی - هه‌ولێر

DSCN0035.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket