حاكم قادر: ده‌نگ به لیستی 162ی یه‌كێتی بده‌ن
ی.ن.ک 05:27 PM - 2018-05-02.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2-5-2018 حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی، به مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه به‌ئاگابوون له كێشه‌و گرفته‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان، له‌گه‌ڵ 135 شۆفێری هێڵی گواستنه‌وه‌ی (سلێمانی – عه‌ربه‌ت) كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر پشتیوانی له سه‌رجه‌م داواكانیان كرد‌و به‌ڵێنی پێدان له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی پشتگیریان بكات به‌مه‌رجی تێنه‌په‌ڕاندنی رێكاره یاساییه‌كان.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای لێ‌كردن له قۆناغ و پرۆسه‌ی داهاتوودا به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به لیستی (162)ی یه‌كێتی بده‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خوێندكارانی كۆلیژی ئه‌ندازیارانی ئاودێری زانكۆی سلێمانی كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش وه‌ستانی رێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدان، نوێنه‌ری خوێندكاران داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو كه خۆی له گۆڕینی ناوی به‌شه‌كه‌یان بۆ شارستانی ئاودێری و زیادكردنی وانه‌كانیان و چه‌ند داواكارییه‌كی زانستی ده‌بینییه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا حاكم قادر وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن بۆ پشتگیری له داواكانیان داواشی لێ‌كردن وه‌ك توێژێكی بهئاگاو خاوه‌ن بیر به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بكه‌ن و ده‌نگ به لیستی شایسته‌و به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن رابردووی به‌هه‌ڵوێست و شۆڕشگێڕ بده‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حاكم قادر پێشوازیكرد له خزمانی عه‌شیره‌تی تیلهكۆ و ڕۆلًَی جوامێرانه‌و به‌شداری شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌كه‌كانی عه‌شیره‌تی تیله‌كۆی له هه‌ردوو شۆڕشی نوێ و سه‌رده‌می راپه‌ڕین و دوای ئه‌و قۆناغه‌ی به‌رز نرحاندو داوای لێ‌كردن بۆ قۆناغی داهاتوو له پرسی هه‌ڵبژاردندا به‌شداربن و ده‌نگ به لیستی 162ی یه‌كێتی بده‌ن.
دواتر له‌گه‌ڵ دانیشتوانی سنوری گه‌ڕه‌كی هوانه كۆبوه‌وه‌و پاش به‌ڵێن دووپاتكردنه‌وه بۆ پشتیوانی له لیستی 162ی یه‌كێتی، حاكم قادر بهڵێنیدا له‌سه‌ر ئه‌ركی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌واوكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی پرۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو بۆ به‌شێك له‌و گه‌ڕه‌كه بگرێته‌ئه‌ستۆ.
PUKmedia شوان كه‌ریم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26