riklam

یەکێتی: پێکهاتەکانی موسڵ لەناو لیستی١٦٢رەنگیانداوەتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:16 PM - 2018-04-23
.

.

لەمیانی رێوڕەسمی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ١٦٢ی پارێزگای نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شێخان، وتەبێژی یەکێتی وتەیکی پیشکەشکردو ئاماژەی بەوە کرد کە وەک پێویست خزمەتی ناوچەکانی شەنگال و شێخان نەکراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لە رێوڕەسمی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ١٦٢ی یەکێتی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، سەرجەم پێکھاتە جیاوازکانی موسڵ لەناو لیستی ١٦٢ی یەکێتی رەنگیانداوەتەوە.

باسی لەوەش کرد، وەکو پێویست خزمەتی ناوچەکانی شەنگال و شێخان نەکراوە.

ھەروەک جەختیکردەوە کە یەکێتی ھەمیشە پشتیوانی ئێزیدەکان بووەو دەبێت و داکۆکیشی لە سەرجەم پێکھاتەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا کردووە.

وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی وت، کە یەکێتی لەھەر شوێنێک بێت ئازادی و دیموکراسیش لەوێیە.


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket