خه‌ڵاتی ئاشتی فیلمی فه‌جر به ره‌یتی پان ده‌به‌خشرێت
ئەدەب وهونەر 12:36 PM - 2018-04-22.
ره‌یتی پان" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كامبۆجی كه له فیلمی "سه‌ره‌تا باوكمیان كوشت" له‌گه‌ڵ "ئانجێلینا جۆلی" هاوكاری كرد؛ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌شداری ده‌كات.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "ره‌یتی پان" Rithy Panh ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی كامبۆجی كه له زومره‌ی ستایش كراوترین سینه‌ماكارانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای جیهان و ناسراوترین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای كامبۆجه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی "خه‌ڵاتی ئاشتی" له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئاماده ده‌بێت.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كامبۆجیه له‌به‌ر هۆكاری چێكردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم گه‌لێك كه پرژاوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج، ناوبانگێكی جیهانی په‌یدا كرد. ئه‌و له زۆربه‌ی فیلمه‌كانی خۆیدا، سه‌رنجی داوه‌ته پێویستیی هه‌بوونی ئاشتی له جیهاندا.
"ره‌یتی پان" له‌دایكبووی 18ی ئاپرێڵی ساڵی 1946 له پنۆم پێن له وڵاتی كامبۆجه. باوكی ئه‌و ماوه‌یه‌ك جێگری وه‌زاره‌تی فێركاری، سێناتۆر، مامۆستای قوتابخانه و پشكێنه‌ری قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان بوو. بنه‌ماڵه‌ی پان له ساڵی 1975ی زایینی له لایه‌ن رژێمی خێمه‌ره سووره‌كان له پایته‌ختی كامبۆج وه‌ده‌ر نران و سه‌ختی و دژوارییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. پان له دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی كه چاوه‌ری ره‌نجی باوك و دایك، مه‌رگی كه‌سانی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌به‌ر به‌دبژیوی و كه‌موكووڕی له خۆراك یان كاری زۆره‌ملی و بێگاریدا بوو، له ساڵی 1979 هه‌ڵات بۆ وڵاتی تایله‌ند و ماوه‌یه‌ك له ئۆردووگای په‌نابه‌ران ده‌ژیا.
ئه‌و پاشان بۆ شاری پاریس له فه‌ڕه‌نسا كۆچی كرد و له حاڵێكدا كه له قوتابخانه‌یه‌كی ته‌كنیكی و پیشه‌یی خه‌ریكی فێربوونی پیشه‌ی دارتاشین بوو، هۆگری به سینه‌ما په‌یدا كرد. پان دواتر له دامه‌زراوه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی سینه‌مایی ده‌رچوو، ئیدی گه‌ڕایه‌وه بۆ كامبۆج، به‌ڵام شوێنی سه‌ره‌كیی ژیانی ئه‌و شاری پاریسه.
"وێستگه‌ی 2" له ساڵی 1989ی زایینی یه‌كه‌مین فیلمی به‌ڵگه‌یی پان به بابه‌تی په‌نابه‌رانی كامبۆجی له ئۆردووگایه‌ك له ده‌یه‌ی 1980ی زایینی، بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ڵگه‌فیلمی له فێستیڤاڵی ئامینی. فیلمه بڵینده‌كه‌ی ئه‌و به ناوی "برینجكاره‌كان" (ساڵی 1994) له مێژووی سینه‌مای كامبۆج یه‌كه‌مین فیلمه كه بۆ ركابه‌ری كردن له به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی ئۆسكار به ئه‌كادێمی زانسته‌كان و هونه‌رگه‌لی سینه‌مایی ناسێندرا.
"برینجكاره‌كان" كه به ستایل و شێوازی به‌ڵگه‌فیلم گێردراوه‌ته‌وه، به وردی ده‌پرژێته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماكه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوند بۆ درێژه‌پێدانی ژیان له دوای نه‌مان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج. ئه‌و فیلمه هه‌روه‌ها له به‌شی ركابه‌ریی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه كانی ساڵی 1994 وه‌رگیرا.
به‌ڵگه‌فیلمێكی دیكه‌ی ئه‌و "وڵاتی رۆحه سه‌رگه‌ردانه‌كان" له سالێ 2000ی زایینی دیسان به‌سه‌رهاتی هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كردۆته كاكڵ و ناوه‌رۆكی خۆی و هاتنی خه‌ڵكی كامبۆج بۆ دونیای مۆدێرن نمایش ده‌كات. به‌ڵگه‌فیلمی "ئێس ـ 21: مه‌كینه‌ی ره‌شه‌كوژیی خێمه‌ره سووره‌كان" له ساڵی 2003ی زایینی سه‌باره‌ت به به‌ندیخانه‌ی "تیۆل ئیسله‌نگ"ـه كه تیایدا به‌ندكراوه قه‌دیمییه‌كان له‌وانه هونه‌رمه‌ندێك به ناوی "وان ناس" و زیندێنه‌كان و زیندانه‌وانه‌كانی پێشووی ئه‌وانه به‌ره‌وڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه مێژووی پڕ له توند و تیژیی وڵاتی كامبۆج بكه‌وێته به‌ر ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه.
ره‌نگه گرینگ‌ترین و به‌ناوبانگترین به‌ڵگه‌فیلمی "ره‌یتی پان"، فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" The Missing Picture بێت، ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه له ساڵی 2013 به نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتی كامبۆج به ئه‌كادێمی زانسته‌كان و هونه‌رگه‌لی سینه‌مایی ناسێندرا و بووه پاڵێوراوی ئۆسكاری باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی تاكه‌كسییه له سه‌رده‌می مه‌ترسیدار و تۆقێنه‌ری دیكتاتۆریی "پۆل پۆت" له كامبۆجی ده‌یه‌ی 1970ی زایینی، له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی ئه‌و ساڵه بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی به‌شی جۆرێك روانین. پان فیلمی "وێنه‌ی ونبوو"ی به پێی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی به ناونیشانی "وه‌لانان" به‌رهه‌مهێنا. ئه‌و له‌م فیلمه‌دا ئه‌زموونه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له سه‌رده‌می حكومه‌تی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج كه بووه هۆی مه‌رگی باوك و دایك و خوشكه‌كه‌ی، خستۆته به‌ر وێنه له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
وێنه‌گه‌لی ئه‌رشیڤی و هه‌روه‌ها بووكه‌ڵه گڵینه‌كان به‌رهه‌م هێنرا.
"ره‌یتی پان" هه‌روه‌ها یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلمی "سه‌ره‌تا باوكمیان كوشت" له ده‌رهێنانی "ئانجێلینا جۆلی" كه ساڵی پار بووه نوێنه‌ری وڵاتی كامبۆج له به‌شی فیلمی زمانی بیانی نوه‌ده‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار و بووه پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خه‌ڵاتی به‌فتا.
ساڵی رابردوو به‌ڵگه‌فیلمی "دوورخستنه‌وه" له ده‌رهێنانی پان له به‌شی نمایشه تایبه‌ته‌كانی "به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی گه‌وره‌كانی سینه‌ما" له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نماش كرا. ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه باسی سه‌رده‌می دوای كۆمه‌ڵكوژیی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج ده‌كات. فیلمی "دوورخستنه‌وه" هه‌روه‌ها له به‌شی نمایشه تایبه‌ته‌كانی شه‌ست و نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كان به‌شداری كرد.
كه سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی - تاران
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25