riklam

PUKmedia زانیاری نوێ له‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراده‌كات

ئابوری 03:55 PM - 2018-04-21
.

.

لێپرسراوی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: تا ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌ره‌سمی پاره‌ ته‌مویل نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن رۆژانی دوو شه‌ممه‌و سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

لیوا ئاسۆ عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ 21-4-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تا ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌ره‌سمی پاره‌ ته‌مویل نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌(نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابی)وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، تاكو وه‌زاره‌تی دارایی بڕه‌ پاره‌ ته‌مویل نه‌كاته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت، لیستی مووچه‌ به‌ پاشه‌كه‌وتی نوێ ئاماده‌بكرێت، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وت ده‌درێت.

راشیگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تائێستا لیستی مووچه‌ به‌ پاشه‌كه‌وتی كۆن ئاماده‌كراوه‌، واته‌ وه‌ك مانگی رابردو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌سمی پاره‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌مویل نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ چه‌نده‌و چۆن پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی پێ كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

لیوا ئاسۆ وتیشی: تا كو وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ ته‌مویل نه‌كاته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناتوانین چه‌كی پێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكه‌ین، بۆیه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ تائێستا هه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت دوورن له‌ راستییه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی ته‌مویلكرده‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئێمه‌ش چه‌كی پێده‌كه‌ین بۆ مووچه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket