riklam

كتێبی ئه‌نفال و جینۆساید له‌باشووری كوردستاندا

کتێب 10:56 AM - 2018-04-21
.

.

كتێبی نوێی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا) له‌باره‌ی (ئه‌نفال و جینۆساید له‌ باشووری كوردستاندا) به‌چاپ گه‌یشت و بڵاوبووه‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌، جگه‌ له‌ پێشه‌كی و سه‌رچاوه‌كان، بریتییه‌ له پێنج ته‌وه‌ر.

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ (ئه‌نفال و ئه‌وی تری عه‌ره‌بی)، تیایدا نووسه‌ر كایه‌ی رۆشنبیری و میدیایی عه‌ره‌بی پشكنیوه‌و نموونه‌ی كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی ‌هێناوه‌ته‌وه‌.

ته‌وه‌ری دووه‌م: پێشه‌كی و رانان و خوێندنه‌وه‌یه‌ بۆ چه‌ند كتێبێك كه‌ له‌باره‌ی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه‌ چاپكراون و نووسه‌ر به‌ خوێنه‌ریان ده‌ناسێنێت.

ته‌وه‌ری سێیه‌م، تایبه‌ته‌ به‌ نزیككاری فكری بۆ ‌پرسی ئه‌نفال له‌ كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی جیاجیاوه‌.

ته‌وه‌ری چواره‌م: ته‌رخانه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك تێزو بیرۆكه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزی ئه‌نفال.

ته‌وه‌ری پێنجه‌میش كه‌ دوا ته‌وه‌ره‌، كۆمه‌ڵێك دیدی ره‌خنه‌یی تێدایه‌ له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆزی ئه‌نفال و قوربانیانی ئه‌نفالدا.

كتێبه‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای سلێمانییه‌و 180 لاپه‌ڕه‌یه‌و له‌ چاپخانه‌ی (كارۆ) به‌چاپ گه‌یشتووه‌و 12ـه‌مین كتێبی چاپكراوی نووسه‌ره.‌


PUKmedia كوردستانى نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket