بۆچی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق چاره‌نوسسازه؟
بیروڕا 01:17 PM - 2018-04-19.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• له‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی ێدامیه‌وه له‌ساڵی 2003وه تاكو ئێستا 3 خولی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چووه،و ئه‌م خوله‌ی ئێستاش كه بڕیاره له 12/5/2018دا ئه‌نجام بدرێت ده‌بێته خولی چوارهه‌م و تا ساڵی 2022 ده‌خایه‌نێت.ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا كه‌له‌ساڵی 2005دا نوسراوه‌ته‌وه دانی ناوه به‌وه‌ی كه سیسته‌می حومكڕانی له عێراقدا بریتیه له سیسته‌مێكی په‌ڕله‌مانی و فیدڕاڵی و ته‌وافوقی و دیمكوراسی و ئه‌م بنه‌مایانه كراونه‌ته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراقی ئاینده، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع هیچ كام له‌و بنه‌مایانه تاكو ئێستا وه‌كو خۆیان و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و بێ گرفت جێبه‌جێنه‌كراون و هیچ كام له سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه‌كان كاریان نه‌كردوه بۆ چه‌سپاندنیان، ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌نها هه‌وڵی چه‌سپاندنیانی ده‌دا بریتی بوو له كورد ،به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می كورسی و ناته‌بایی ناوخۆییان و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی برا عه‌ره‌به‌كان ((به سونه و شیعه‌یانه))وه له به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانیان،نه‌یتوانیوزه جێبه‌جێیان بكات.
• ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابووردوودا په‌ڕله‌مانی هێراق نه‌یتوانیوه یاسا گرنگه‌كان ده‌ربكات و متمانه له حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كان بسێنێته‌وه و دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێته‌وه و داهات و خه‌رجی عێراق به‌فیڕۆ نه‌دات و هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر حكومه‌ت و ته‌واوی ئۆرگانه‌كاا بسه‌پێنێت،ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه حكومه‌ت وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار باڵاده‌ست و ئاكتیڤه و نه‌چۆته ژێر باری یاساكانی په‌ڕله‌مانه‌وه،چونكه زۆرینه‌ی حكومه‌ت لای عه‌ره‌بی شیعه‌ن كه زۆرینه‌ن و به‌هێزیشن،به‌هه‌مان شێوه دیموكراسی له عێراقدا نه‌ك نه‌چه‌سپیوه به‌ڵكو له پاشكشه‌ی به‌رده‌وامدایه له ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ..هتد.هه‌موان به‌ئێستاشه‌وه حه‌ز وخواستی تاكڕه‌وی و باڵاده‌ستی و قۆرخكاری و پاوانخوازی له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كه‌ن.هه‌ربۆیه دیموكراسیش ته‌نها بۆته دروشمێكی بێ ناوه‌ڕۆك.ئه‌وه‌ی كه ناوی ته‌وافوقی سیاسی و كاری پێكه‌ویشه بۆته دروشمێكی بێ بنه‌ماو هیچ كام له حیزب و سه‌ركرده‌كان كاری بۆ ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵی شیعیشدا باوی نه‌ماوه و هه‌موان كار ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و سه‌ركرده و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌ناو سونه و كوردیشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه،هه‌ربۆیه له ئێستادا و له‌ناو په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و سیسته‌می حوكمڕانی له‌عێراقدا هیچ كام له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام ناده‌ن،ته‌نها له‌بارێكدا نه‌بێت كه به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان لێك نزیك ببێته‌وه.
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی فیدڕاڵیشه،كه‌هه‌ر له‌سه‌رتاوه ته‌واوی عه‌ره‌به‌كان و كه‌مینه‌كانی تریش لێی ناڕازی بون و ته‌نها كورد داوای ده‌كرد،له ئێستادا ئه‌ویش كاری پێناكرێت و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سڕینه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌شی ده‌درێت و ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی ئه‌م 15 ساڵه‌ی ڕابووردوودا،كاری جدی نه‌كراوه بۆ پێكه‌وه‌نانی هه‌رێمه‌كانی تر و دانه‌مه‌زاراندنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان و كه‌وتوشنه‌ته له‌قاڵبدانی ده‌سه‌ڵات و سنوره‌كانی تاكه هه‌رێمی فیدڕاڵی له هه‌رێمی كوردستانیشدا.
• به‌وم شێوه‌یه ئه‌و ده‌ستور و بنه‌مایانه‌ی بۆ عێراقی نوێ دانراوه هیچ كامیان كاری پێناكرێت و عێراق بۆته وڵاتێك كه ته‌نها زۆرینه‌ی باڵاده‌ستی عه‌ره‌بی شیعه ده‌یبات به‌ڕێوه‌و ئه‌ویش به‌پێی نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیو عێراقی به‌ڵكو به پێی ئه‌جێندای ده‌ه‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌توركیا و به‌تایبه‌تیش ئێرانی شیعه مه‌زهه‌ب.بۆیه عێراقی ئاینده ته‌نها دروشمێكی بێ ناوه‌ڕۆكه و زۆر دووره عێراقێكی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتوو و دیموكراسی ببینین كه تیایدا هاوڵاتی و هاونیشتیمانیان هه‌ست به كه‌رامه‌ت و سه‌لامه‌تی و پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانیان بكه‌ن له‌سایه ی حومكڕانیه‌كی ئاینی و مه‌زهه‌بی توندڕه‌و و ته‌سك و دواكه‌وتوه‌وه.
• ئه‌وه‌ی لێردا بۆته پرسیار ئه‌وه‌یه ،بۆچی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موان به چاره‌نوسساز لێیده‌ڕوانن و به‌گه‌رمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كه‌ن و گه‌ره‌كیانه زۆرترین ژماره‌ی كورسی به‌ده‌ست بێنن؟
به‌كورتی و كرمانجی هه‌موان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پله و پۆست و ئیمتیازاتی مادین و نیوهێنده به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه عێراق و نه‌كوردستانیشه‌وه‌ن، به‌ڵكو هه‌موان گه‌ره‌كیانه خۆیان ببنه زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی و حكومه‌ت پێكه‌وه بنێن ،ئه‌وه‌ی زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت له‌ناو ماڵی شیعه‌كاندایه و به‌تایبه‌تتریش له‌ناو حیزبی ده‌عوه‌دا وه‌ك گه‌وره‌ترین حیزبی سیاسی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی ده‌دات و به ئاشكراش نوری مالكی ڕایگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی زۆرینه‌دایه ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه دێت گه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبێنێت ئه‌وا عێراقی ئاینده به‌ره‌و دواوه ده‌گێڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می تاكڕه‌وی و تاك حیزبی و تاك سه‌ركرده‌یی به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕژێمی به‌عسی ێدامی.بۆیه به‌ڕاستی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته خاڵی جیاكه‌ره‌وه و چاره‌نووساز بۆ هه‌موان به عه‌ره‌ب و كورد و كه‌مینه‌كانی تریشه‌وه،و عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ر دووڕیانی مانه‌وه وه‌ك وڵاتێكی فیدڕاڵی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌یی و په‌ڕله‌مانی یاخود به‌ره‌و تاكڕه‌وی و تاك حیزبی و تاك سه‌ركرده‌یی هه‌نگاو ده‌نێت.
بۆیه عێراقی ئێستا و ئاینده دوای نه‌مانی یان لاوازبون و كزبوونی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ده‌ستكردن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و تاڕاده‌یه‌ك ئارامی و ئاشتیه‌كی كاتی هه‌یه و هه‌ستیپێده‌كرێت،هه‌موان گه‌ره‌كیانه زۆرترین سوود و قازانجی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی بكه‌ن.و بۆ 4 ساڵی ئاینده ببنه پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق و ناوچه‌كه‌شدا. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتوه حومكڕانانی عێراق له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا هێنده‌ی به‌ته‌نگ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌وه‌ن نیوهێنده به‌ته‌نگ ئاینده‌ی گه‌لان و خاكی عێراقه‌وه نین.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌وردیش ماوه‌ته‌وه،ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی ئه‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مان زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه ـچونكه دوای ته‌واوبونی شه‌ڕی داعش و دوای داگیركردنه‌وه‌ی نویوه‌ی خاكی كوردستان و دوای هه‌ستكردن به‌كه‌مكردنه‌وه و له‌قاڵبدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه دێت كه‌هه‌موان نیازی پاكیان نیه ،بۆیه ده‌بێت كورد به‌یه‌ك و یه‌كگرتوییه‌وه بچێته‌وه به‌غداد و پێداگیری له‌سه‌ر بنه‌ماكانی سیسته‌می حوكمڕانی بكات له چه‌سپاندنی فیدڕاڵیه‌ت و كاری پَكه‌وه‌یی و دیموكراسی و سیسته‌می په‌ڕله‌مانیداو هه‌وڵی جدیش بدات بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور كه زۆر گرنگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكی له‌ده‌ستچووی كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه.
هه‌ربۆیه هه‌موان خۆیان له هه‌ڵوێست و وێسگه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا ده‌بیننه‌وه و هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی ده‌روردراوسێ به‌شیعه و سونه و به فارس و تورك و زلهێزه‌كانیش به‌چاوێكی پڕ گومان و مه‌ترسیه‌وه سه‌یری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌سپێكی دیاریكراو كردوه كه چه‌ند ده‌توانێت لانی كه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له 4 ساڵی ئاینده‌دا بپارێزێت و مسۆگه‌ریشی بكات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26