مه‌ترسی زۆری به‌كارهێنانی ده‌رمانی پاراسیتامۆڵ
هەمەرەنگ 02:48 PM - 2018-04-17.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆر به‌كارهێنانی پاراسیتامۆڵ ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
پاراسیتامۆڵ ئازاركوژێكی په‌سه‌ندی جیهانییه، یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌ئازار، ته‌نانه‌ت شروبێكی هه‌ڵبژێراوه بۆ منداڵی تا لێهاتوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێنێت، كه‌واته ده‌بێت ئه‌وه رِاست بێت وه‌كو له‌و رِاپۆرتهی كه له تۆماری ساڵانه‌ی نه‌خۆشی رِۆماتیزم بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كات كه به‌كارهێنانی ژه‌مێكی زۆر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
توێژه‌ران به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد پێداچوونه‌وه‌یان بۆ 1888 توێژینه‌وه كردووه كه هه‌شتیان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان گونجاو بوون بۆ ئه‌وه‌ی شیبكه‌نه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی باسی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌رزه‌كار ده‌كرد كه ژه‌مێكی پێوانه‌یی پاراسیتامۆڵ-یان به‌كارده‌هێنا له‌نێوان (0,5گرام- 1گرام بۆ به‌رزترین ئاست 4 گرام له رِۆژێكدا) به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م ده‌رمانه به‌كارناهێنن، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژنی چاو‌دێر له ئه‌مریكا كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 15 ده‌نك حه‌پی پاراسیتامۆڵیان به‌كارده‌هێنا دۆزرایهوهكه له 68% مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز ئه‌نجامدراوه، ئێمه ناتوانین بزانین كه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كار له ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن ره‌چاوكراون یان نا، هه‌ندێك كه‌س كه به شێوه‌یه‌كی رِێكوپێك ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه له‌وانه‌یه هه‌مان حاڵه‌تی پزیشكیان هه‌بێت ئه‌ویش مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵه، توێژه‌ران ده‌ڵێن توێژینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ته‌نها برِێكی كه‌م زانیاری په‌یوه‌ست به سه‌لامه‌تی پاراسیتامۆڵ پێبه‌خشیون، به‌ڵام پاراسیتامۆڵ ئه‌وكاته سه‌لامه‌ته كه وه‌ك له پاكهتهكهدا نوسراوه به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی برِێكی زیاتر له‌بری ئاسايی مه‌ترسیداره.
پاراسيتامۆڵ ده‌رمانێكی خواستراوی جیهانی زۆربهكارهێنراوه ئه‌گه‌ر زیادهرِویی له به‌كارهێنانی بكرێت ئه‌وا هۆكارێكه بۆ كوشتن و له ساڵێكدا ده‌بێته هۆی مردنی 90 بۆ 180 كه‌س به‌هۆی سستبوونی جگه‌ره‌وه، ده‌رمانی پاراسيتامۆڵ (جگه‌ر) شیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رِێرهوه ئاساییه‌كه‌ی خۆی كه پاراسیتامۆڵ ده‌گوازێته‌وه بارگرانكرا، رِێرِهوێكی تر ئه‌مكاره ئه‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی ژه‌هراوی، له‌ش مادده‌ی كیمیای تێدایه كه ده‌توانی ئه‌م مادده‌یه هاوسه‌نگ بكاته‌وه، به‌ڵام كاتێك زۆر ماندووكرا به‌رهه‌می شیكردنه‌وه‌ی پاراسيتامۆڵ ده‌ستده‌كات به رِوخاندنی جگه‌ر، به‌كارهێنانی ژه‌مێكی زۆرتر له پاراسيتامۆڵ باوترین هۆكاره بۆ سستبوونی جگه‌ر. به‌كارهێنانی 180 گرام/ كیلۆگرام له 24 سه‌عاتدا ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به جگه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 72 گرام/كیلۆگرام-یش به‌كاربهێنرێت هه‌ر زیانبه‌خش ده‌بێت، پاراسيتامۆڵ وا له مرۆڤ ناكات هه‌ست به خه‌واڵویی بكات له‌وانه‌یه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات وابكات هه‌ست به‌باشی بكه‌ین.
ئهسیتیكسیتین (له نه‌خۆشخانه ده‌درێت به نه‌خۆش) وه‌ك كۆنترِۆڵكردنی زیانه‌كان كارده‌كات، ئه‌گه‌ر له هه‌شت سه‌عاتی یه‌كه‌مدا بدرێت به نه‌خۆش، بۆیه ئه‌مه گرنگتره له چاوهرِوانكردنی توێژینه‌وه‌ی تر تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام له‌سه‌ر كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی پاراسيتامۆڵ.
PUKmedia وهرگێرِانی/ شه‌وبۆ مه‌حمود
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26