قۆناغی دووه‌می مورافه‌عه
ی.ن.ک 05:24 PM - 2018-04-16.
قۆناغی دووه‌م و ته‌واوكاریی مورافه‌عه‌ی كوردایه‌تی له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات، ئیدی له‌ئێستاوه چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كێتی و دروێنه‌ی ره‌نجی رابردوو، به‌و خۆنه‌ویستییه‌وه به‌نده كه له‌پێناو سه‌نگی داهاتووی كورد‌و یه‌كێتی له‌به‌غداد له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا كۆششی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش دواجار جگه له پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه‌و ده‌ربازكردنی هه‌رێم له چه‌قبه‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غداد، هاوكات به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمایشتی مام‌و شوێن پێكه‌وتنیه‌تی بۆ ته‌واوكردنی خه‌ونه‌كانی پشت مورافه‌عه گه‌وره‌كه. ده‌شێت هه‌نگاوه‌كانمان له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه ئاسته‌نگی بێته پێش، به‌ڵام مادام رۆحی مام یاوه‌ریمان ده‌كات، دواجار هه‌ر سه‌ركه‌وتن ده‌بێته قه‌ده‌ری راسته‌قینه.
له‌راستیدا ئه‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌گه‌ر بۆ كۆی هێزه عێراقییه‌كان له‌پێناو ده‌ربازكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌دابه‌شبوون و به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتر گرنگ بێت، ئه‌وه بۆ كورد بایه‌خه‌كه‌ی پتره، چونكه ئیدی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد كه هه‌ڵگری ره‌هه‌ندگه‌لی سیاسیی و ئابوریی و سه‌ربازییه، ده‌شێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه گۆڕانی جه‌وهه‌ریی به‌سه‌ردا بێت، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌نده به‌و سه‌نگه په‌رله‌مانییه‌ی كه له داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كورد به‌ده‌ستی دێنێت، به‌و مانایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆی چاره‌سه‌ریی و گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی سه‌نگین و راستكردنه‌وه‌ی باری لاری كورد له به‌غداد، ئه‌وكاته دێته‌دی، كه قۆناغی داهاتوو كورد به‌سه‌نگێكی زیاتره‌وه بچێته‌وه به‌غداد.
ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه‌ی له داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق چاوه‌ڕێمان ده‌كات، چه‌نده به‌نده به‌سه‌نگ و ژماره‌ی كورده‌وه، هێنده‌ش گرێدراوی ئه‌و مۆدێل و فۆڕمه‌ی دنیابینییه كه هێزه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه به‌غداد، راستیه‌كه‌شی، له‌ناو هه‌موواندا ئه‌وه‌ی ده‌شێت هێزی كردنه‌وه‌ی كۆده‌كان و وه‌رگۆڕینی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادی هه‌بێت، یه‌كێتییه، هه‌م په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ر‌و كاره‌كته‌ره به‌هێزه‌كانی عێراق و هه‌میش میراتگری بۆ دنیابینییه‌كه‌ی مام جه‌لال، وایكردووه یه‌كێتیی بۆ داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، جێ چاوترین هێزو بژارده بێت.
له‌راستیدا له‌رووی گرنگی و بایه‌خه‌وه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هاوشێوه‌ی قۆناغی سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه له‌دوای كه‌وتنی سه‌دام، چونكه دوای به‌ریه‌ككه‌وتنه زۆره‌كان له‌سه‌ر ووزه‌و ئابووری سه‌ربه‌خۆو ریفراندۆم، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌و كیانی باشووری كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌هه‌موو كات زیاتره، هه‌ربۆیه‌ش وه‌كچۆن ئه‌زموونی مام جه‌لال و یه‌كێتی له‌قۆناغی بیناكردنه‌وه‌ی عێراقدا توانرا بخرێته خزمه‌ت به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێم و چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد له‌ده‌ستوور، ئێستاش هه‌مان ئه‌و كه‌لتووره‌ی مام جه‌لال و ئه‌زموونه‌ی یه‌كێتییه ده‌توانێت پارێزگاریی له‌و مافه چه‌سپێنراوانه بكات و رێگه‌نه‌دات كه‌س ده‌ست بۆ بچووككردنه‌وه‌و له‌نێوبردنی كیانی باشووری كوردستان ببات.
ئێستا گرنگترین به‌شی جه‌سته‌ی باشوور یه‌كێتییه، كه به‌هۆی سه‌نگی سیاسیی و ئه‌زموونی مێژوویی و دووربینییه‌وه ده‌توانێت هه‌رێمی كوردستان له‌خه‌باتی داهاتووی په‌رله‌مانی به به‌هێزی بهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌كات یه‌كێتی به‌و سه‌نگه بگاته‌وه، خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتین، هه‌ربۆیه‌ش یه‌كڕیزی و خۆنه‌ویستی بۆ سه‌رخستنی لیستی (162) زامنی ئه‌وه ده‌كات به پارێزراویی بمێنینه‌وه، چونكه دواجار یه‌كێتی تاقانه‌ی هێزه‌كانه كه ده‌توانێ مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر خاك‌و خه‌ڵك بڕه‌وێنێته‌وه.
رووداوه‌كانی پاش ریفراندۆم، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی روبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆركردۆته‌وه، هێشتاش له‌و شوێنانه یه‌كێتی ژماره یه‌ك و سه‌نگه راسته‌قینه‌كه‌ی سه‌لماندنی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه‌یه، پشتیوانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانیانه‌وه له لیستی یه‌كێتی، وه‌فاو مۆڕاڵێكه له به‌رامبه‌ر مام جه‌لال، چونكه به‌شداریكردن و ده‌نگدانیان به‌یه‌كێتی رێك ته‌واوكردنی قۆناغی دووه‌می مورافه‌عه گه‌وره‌كه‌یه، كه ده‌یسه‌لمێنێ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه به‌شێكی دانه‌بڕاون له هه‌رێمی كوردستان.
•ئاسۆس عه‌لی
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆران
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07