ئه‌وه یه‌كێتییه هه‌ڤاڵ
ی.ن.ک 05:20 PM - 2018-04-16.
هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌س، له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان و لایه‌نه‌كانیان، ده‌یانه‌وێ ی.ن.ك وه‌ك كتێبێكی كۆن پیشان بده‌ن، كه دوالاپه‌ڕه‌و به‌رگی دواوه‌ی ماوه‌و هیچی تر، به‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ خۆشیان و خه‌ڵكیش له راستییه‌كان بنوقێنن كه مه‌حاڵێكی گه‌وره‌یه.
راسته ی.ن.ك كتێبێكه، به‌ڵام كتێبێكی زۆر گه‌وره‌یه، ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه، یه‌كه‌م به‌رگ و به‌رگی دواوه‌ی و ناوه‌خنه‌كه‌شی وه‌ك خۆی ماوه، ئه‌م كتێبه چیرۆكی دامه‌زراندن و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی تێدا تۆماركراوه‌و ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ش بۆ خاوه‌ن كتێبه‌كه‌یه، له به‌رگه‌كه‌یدا وێنه‌ی ئاڵای كوردستان وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی تێدایه، به‌رگی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه وێنه‌یه‌كی كوردستانی گه‌وره‌یه، كتێبه‌كه پێكهاتووه له چه‌ندین به‌ش، سه‌ركه‌وتن و نه‌به‌ردی و قاره‌مانی و ئازایه‌تی و شه‌هیدان چاونه‌ترسی و قوربانیدان و به‌رخوردان و داهێنان و مه‌ردایه‌تی و كوردایه‌تی و خزمه‌تكاریی خه‌ڵك و كوردستانی بوون و له‌خۆبوورده‌یی و ئازادیی و پێشمه‌رگایه‌تی و پارتیزانی و گیانبه‌خشین، زۆرترین به‌شی كتێبه‌كه‌ن. چه‌ند به‌شێكی زۆر كه‌می بۆ نوشست و شكست و هه‌ڵه‌كانه.
له‌م كتێبه‌دا، شه‌هیده‌كان خۆیان باس له ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن، چۆن له سه‌نگه‌ردا هه‌ڵنه‌ستاون، له‌كوێی كوردستاندا پێشمه‌رگه بوون، چۆن خه‌وتون، چۆن شه‌ڕیان كردووه، له زینداندا چه‌نده خۆڕاگر بوون، چۆن گاڵته‌یان به جه‌لاده‌كانیان كردووه، چۆن به‌رگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان گرتووه، له ئه‌منی سلێمانی گیراون، یان له هه‌یئه‌ی كه‌ركوك، یان له ئه‌منی هه‌ولێر بوون یان له قه‌سابخانه‌كه‌ی موسڵ، یان له ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا بوون، كه‌ی و چۆن شه‌هیدبوون، مه‌زارگه‌كانیان له‌كوێن، یان هه‌ر مه‌زاریان هه‌یه. له‌م كتێبه نه‌فه‌س درێژه‌دا، كه‌سوكاری شه‌هیدان باسی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌ن، چه‌ندیان خۆشویستون، چۆن له‌گه‌ڵیاندا ژیاون. چه‌ندیان خۆشویستون و ئێستاش چه‌ندیان بیرده‌كه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان حه‌كایه‌تی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی نوێ ده‌گێڕنه‌وه، به چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه به چه‌ند تفه‌نگێكی ژه‌نگاویی كۆن و شڕه‌وه، چۆن به‌عسیان به‌زاند، له‌م په‌رتوكه به‌رگ چه‌رمه‌دا، پێشمه‌رگه‌كانی بادینان و گه‌رمیان و هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی و هه‌ولێر‌و دهۆك و بتوێن و پشده‌ر‌و باڵه‌كایه‌تی و خوشناوه‌تی و ده‌شتی هه‌ولێر‌و كه‌ركوك و بان جه‌وه‌ڵه‌كه‌و ده‌شتی قه‌تار‌و ئه‌لاوه‌یسی و گه‌رمه‌سێر، باسی نه‌به‌رده‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، باسی هه‌ڵمه‌ت و هێرش و نه‌عره‌ته‌ی شێرانه‌ی رۆژانی چالاكی و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌فریش گڕی ده‌گرت، ده‌كه‌ن، باسی شه‌هیده‌كانی هاوڕێیان و چیرۆكه‌كانی عه‌شیقی خاك و وڵات ده‌كه‌ن.. له‌م كتێبی هه‌زار‌و یه‌ك هه‌قایه‌ته‌دا، شه‌هیده‌كانی هه‌ڵه‌بجه هاتونه‌ته‌وه‌و باسی كانی عاشقان و پیر محه‌مه‌د‌و باخی میر‌و رۆژانی گۆران و مه‌وله‌وی و ئه‌حمه‌د موختار جاف ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌م كتێبه زیندووه‌دا، شه‌هیدانی ئه‌نفال باسی سه‌فه‌ری ئازار‌و میحنه‌ت ده‌كه‌ن، باسی هاتنی كوللـه‌كانی سه‌حرا بۆ گوڵجاره‌كانی وه‌ته‌ن ده‌كه‌ن، باسی كۆچی كه‌وه‌كانی كوێستان، بۆ سه‌حراكانی عه‌ده‌م ده‌كه‌ن..
ئه‌م كتێبه نه سه‌ره‌تای هه‌یه نه كۆتایی، له‌م كتێبه‌دا بارزانییه‌كان باسی چیرۆكی ئازاری ونكردنیان له‌نێو ئاگردا باسده‌كه‌ن، باسی رۆژی فیراق ده‌كه‌ن. چه‌ندین به‌شی ئه‌م كتێبه باسی راپه‌ڕینی تیایه، نه‌خشه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی، رۆڵی شانه چه‌كداره‌كان، سوپای رزگاری كوردستان -سرك-، پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان، پێشمه‌رگه، به‌تالیونه‌كان، رێكخستنه‌كان، جه‌ماوه‌ری قاره‌مان شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، بێ سیمه‌كانی شۆرش، هه‌موو ئه‌مانه به‌وردی رۆڵیان له‌و كتێبه‌دا نه‌خشاوه.
چه‌ند به‌شێكی تری كتێب، بۆ سه‌رده‌می دیموكراسی و ئازادی و حكومه‌تی خۆماڵی و په‌رله‌مانی كوردستان ته‌رخانه، چی كراوه‌و چی نه‌كراوه، چی به‌دیهاتووه‌و چی ماوه، چه‌ند هه‌ڵه كراوه.
ئه‌م كتێبه وه‌كو هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ ته‌واو نابێ، تازه به‌تازه سه‌ره‌تایه، هێشتا ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی ماوه‌و بڕیاره نه‌وه‌ی ئێستا‌و نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر رێبازی مام بینووسنه‌وه‌و كه‌س به‌ته‌ما نه‌بێ وا زوو ته‌واو بێ. ئه‌مه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه.
شوان کەریم کابان 2018/4/15
هەواڵی زیاتر
-
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07