riklam

هێرشەكەی سەر سوریا نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

ئابوری 10:00 AM - 2018-04-14
.

.

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشە سەربازییەكەی سەر سوریا بەرزبوویەوەو بەرمیلێك نەوتی برێنیش لە 73 دۆلار نزیكدەبێتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2018، ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیا هێرشی ئاسمانی و موشەكییان بۆ سەر چەند ئامانجێكی رژێمی سوریا دەستپێكرد، هێرشەكەانی بۆ سەر سوریا نرخی نەوتی لەبازاڕە جیهانییەكان بەرزكردەوەو چاودێران پێیانوایە كە ئەو هێرشانەو پشووی هەفتە كاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.

بەپێی دواین نرخی نەوتی خاویسش لەبازاڕەكانی جیهان كە بەرزبوونەوەی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتیش 56 سەنت بەرزبوویەوە هەر بەرمیلێكی بە 72 دۆلارو 58 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش بەهەمان شێوە بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردوەو بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس 32 سەنت بەرزبوویەوەو گەیشتە 67 دۆلارو 39  سەنت.

PUKmedia ئاژانسەكان  

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket