riklam

PUKmedia زانیاری له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌ی زانكۆیی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئابوری 03:52 PM - 2018-04-12
.

.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج ده‌رماڵه‌ی له‌ حكومه‌تی عیراق زیاتره‌ و ئه‌و ده‌رماڵانه‌شی به‌ رێنمایی ده‌ركرابن نامێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ زیاتر رووبه‌ڕووی ده‌رماڵه‌ی نایاسایی ده‌بنه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵاو ته‌ندروستی و كاره‌با و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ن، چونكه‌ به‌پێی یاسا له‌عیراقدا فه‌رمانبه‌ران 9 ده‌رماڵه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان 14 ده‌رماڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێنج له‌و ده‌رماڵانه‌ نایاسایین حكومه‌تی هه‌رێم به‌ رێنمایی ده‌ریكردون.

وتیشی: پێویسته‌ حكومه‌ت خۆی ئه‌و ده‌رماڵانه‌ ببڕێت، نه‌ك ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بهێنێته‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌، چونكه‌ كاتێك ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی زیادكردوه‌ به‌ رێنمایی و نه‌گڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، ئێستاش پێویست ناكات په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان بدات، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌بژێوی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تاییه‌ت له‌م كاته‌ خراپه‌دا كه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ گوزه‌رانێكی خراپدان.

د. رێواز فایه‌ق راشیگه‌یاند: هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك به‌یاسا درابێت به‌ فه‌رمانبه‌ران ناتوانرێت ده‌ستكاری بكرێت و له‌ فه‌رمانبه‌ران بسه‌ندرێته‌وه‌، كه‌ ده‌رماڵه‌ی زانكۆیی، یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رماڵانه‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانی كوردستان وه‌ریده‌گرن، به‌ڵام له‌ناو بڕگه‌كاندا ده‌ستكاری یاساكه‌ كراوه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ئه‌و بڕگانه‌ رێكبخرێنه‌وه‌، كه‌ بێگومان به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی ئیداریی و ته‌كنیكی زانكۆكان ده‌گرێته‌وه‌، نه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket