riklam

قوباد تاڵەبانی: یەكسانی جێندەر پێویستی بە شۆڕشێكی فیكریە

ژنان‌ 06:16 PM - 2018-03-08
.

.

جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: پرسی جێندەر لە هەموو جیهان بەرەوپێش دەچێت و دەبێت هەموولایەك هەوڵی یەكسانی جێندەر بدەین لەهەرێم، دەبێت گۆڕانكاری بكەین و ئەم گۆڕانكاریبەش پێویستی بە شۆڕشێكی فیكری هەیە.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە (8ی مارس)، ئەمڕۆ 8/3/2018، لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەئامادە بونی دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەت و پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەشداریكرد لەكۆنفڕانسی پەرەپێدانی سەنتەرەكانی جێندەرناسی لە زانكۆكانی كوردستان.

لە وتەیەكدا، قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە ژنان و كچانی كوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، تیشكی خستەسەر كێشەكانی ژنان و جێندەرناسی لەهەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە كۆمەڵگاكەمان.

جێگری سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە كە دەبێت خێزان و پەوەردەو خوێندن رۆڵیان هەبێت لە بەرپاكردنی یەكسانی جێندەر و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە و جێندەرناسی دەتوانن كاریگەری خۆێان هەبێت لەو بارەیەوە.

وتیشی: ئەپرسم لە پیاوان، ئایا ئێمە بەكردەیی باوەڕمان بەیەكسانی جێندەر هەیە؟ ئەگەر هەیە، پێناسەی یەكسانی جێندەر چییە؟، ئاماژەشی بەوەشدا كە دەبێت هەموومان، هەركەسەو لای خۆیەوە، گرنگی بدات بەو پرسە تا بتوانین یەكسانی جێندەر بەكردەی بەرپا بكەین.

راشیگەیاند: لە كۆمەڵگەدا نا هاوسەنگی جێندەری هەیەو بەشێك لە گەنجانی كۆمەڵی كوردەواری تێگەیشتنی هەڵەیان بۆ هاوسەنگی جێندەری هەیەو لەو چوارچێوەشدا پێوستە سەنتەرەكان هاوكاربن لە گۆڕینی تێڕوانینەكان.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە كە دەبێت ئێمە بەكردەیی مەجال بدەین بەئافرەتان كە بۆچونی خۆیان بڵێن، دەبێت گۆڕانكاری بكەین و ئەم گۆڕانكاریە پێویستی بەشۆڕشێكی فیكری هەیە بۆ ئەوەی بگەین بەو ئاستەی خۆمان دەمانەوێت لە مەسەلەی یەكسانی جێندەر. هەروەك راشیگەیاند تائێستا سیستمی كۆتا لە هەڵبژاردنەكان بۆ ژن دانراوە بۆ ئەوەی ئافرەتێك بۆ پەرلەمان دەرچێت، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین پێویستمان بە شۆڕشی فكری هەیە.   

PUKmedia 

 

 

 

 

1255.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket