riklam

بەرزترین هونەر

بابەتی گۆڕاو 02:03 PM - 2018-02-05
.

.

بەرزترین هونەر

د.شیركۆ عبدالله‌‌   

× پارەكەمان پارەی ئەلكترۆنی یە كەچی مەسئولەكەمان سەرۆك عەشرەتە.
× درۆ ناتوانێ‌ حەقیقەت بشارێتەوە، تەنها دوای ئەخات. یەعنی رێك وەكو مكیاج.
× ئەوەی وای لە فەرهاد كردووە تەحەمولی دووری شیرین بكات، هەبوونی دووسێ‌ شیرینی ترە.
× هەموو كەسێ‌ بە شێوازی تایبەتی خۆی بێ‌ شعورە.
× ئەگەر ئەتەوێ‌ لە كوردستانا كەس جگەرە نەكێشێ‌ لێ‌ ی بنووسە توانای سێكسی كەم ئەكاتەوە.
× بە زستانم وت بۆچی باران نابارێنی وتی وەكو حكومەت بۆتان پاشەكەوت ئەكەم.
× ئەوەندە نەگبەتم سنەوبەر بوومایە، لە كریسمسدا ئەچوون داری هەرمێ‌ یان ئەڕازاندەوە.
× باوەڕ مەكە حكومەت هەڵوەشێتەوە، ئەوە دیعایەی شیرینیفرۆشەكانە.
× ژن مەهێنە و وەسێت بۆ مناڵەكانیشت بكە ئەوانیش نەیهێنن.
× سیاسەت بەرزترین شێوازی هونەرە، وەك چۆن دزیكردن بەرزترین شێوازی بازرگانی یە.
× گەشبین ئەو دارتاشەیە كە كاتێك دوكانەكەی ئەسووتێ‌ ئەیكات بە دوكانی خەڵوزفرۆشی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket