riklam

1+1

بابەتی گۆڕاو 03:52 PM - 2018-01-31
.

.

1+1

د.شیركۆ عبدالله‌‌

لای مەتعەمچی: ئەكاتە چوار تۆ بڵێ‌ پێنج
لای كادری پارتی: هێشتا رەئی نووسینگەی سەرۆكمان بۆ نەهاتووە، نازانین.
لای سایەق پاص: فەرق ئەكات ئاخر. ئەگەر نەفەرەكان قەڵەو بن شتێكە و زەعیف بن شتێكی ترە.
لای سۆشیالیست دیموكرات: هەر ئەكاتە یەك. كاكە حەمە و كاك عەبدوڵـڵای برای هەر یەكێكن.
لای دكتۆر: ئەكاتە حەوت چونكە جاری دووەم خۆم هاتووم بۆ لای نەخۆشەكە.
لای یەكگرتووی ئیسلامی: ببوورە قوربان تا ئێستا رەئی برایانی بادینانمان پێ‌ نەگەیشتووە.
لای گۆڕان: ئێمە و كۆمەڵین، ئەكاتە زۆر.
لای مەسئول: هیچی وا نی یە، مەعاشی دوو حیمایەی وەهمی یە.
لای پەڕلەمانی عێراق: هیچ ناكات. دوو پەڕلەمانتار هەبن چی یە و نەبن چی یە؟
لای یەكێتی: سوئالەكە غەڵەتە. لای ئێمە كەس لەگەڵ كەس كۆنابێتەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket