riklam

جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕ‌یی رێكخستن ده‌سبه‌كاربوو

کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18
مەراسیمی دەستبەکاربوونی جەزای سەید مەجید PUKMEDIA

مەراسیمی دەستبەکاربوونی جەزای سەید مەجید

یەکێتی

له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستن، جه‌زای سه‌ید مه‌جید تێكۆشه‌ری دێرین و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕ‌یی ڕ‌ێكخستن ده‌سبه‌كاربوو.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستن تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژووی خه‌باتی هه‌ڤاڵ جه‌زای سه‌ید مه‌جید كه‌ تێكۆشه‌رێكی دێرین و دڵسۆزی ڕ‌ێبازی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌و رایگه‌یاند:"له‌ئه‌مڕ‌ۆوه‌ هه‌ڤاڵ جه‌زای سه‌ید مه‌جید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕ‌یی ڕ‌ێكخستن ده‌سبه‌كارده‌بێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، بۆ سه‌ركه‌وتنیشی پشتیوانی ده‌بین".

پاشان هه‌ڤاڵ جه‌زای سه‌ید مه‌جید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستنی كرد بۆپێدانی ئه‌و ئه‌ركه‌ نوێیه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ی له‌توانامدا هه‌بێت درێغی ناكه‌م و خزمه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م".

پاشان چه‌پكه‌ گوڵی مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستن له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ حاجی مه‌سیفی-یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌هه‌ڤاڵ جه‌زای سه‌ید مه‌جید كرا.

ئه‌مڕ‌ۆ پێنجشه‌ممه‌ 18-4-2024 له‌هۆڵی شه‌هید ئاشتی له‌مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستن و به‌ئاماده‌بونی سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌ێكخستن و ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و بۆرده‌كانی مه‌كته‌بی ڕ‌اگه‌یاندن و هوشیاری و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی یه‌كێتی و كادره‌كانی مه‌كته‌ب مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی كارگێڕ‌ی رێكخستن سازكرا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket