riklam

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق

کوردستان 12:24 PM - 2024-04-30
ریکلامی ئاسیا سێڵ PUKMEDIA

ریکلامی ئاسیا سێڵ

عێراق - سلێمانی، نیسانی 2024 – ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە نوێکردنەوەی شەراکەتی ستراتیژیی خۆی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە جیهان "هواوی" ڕاگەیاند لە ڕێی واژۆکردنی دوو ڕێکەوتننامەی زۆر گرنگەوە کە ئامانج لێیان نوێکردنەوە ومۆدێرنیزەکردنی ژێرخانی تۆڕ و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەکانی کارکردنە، لەگەڵ هێنانەناوە و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ژیریی دەستکرد 'AI' لە پێناو پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراقدا و بەهێزکردنی ئاستی کواڵیتی و داهێنان لەو بوارە گرنگەدا، وەکو ئامادەکاریی و خۆسازدان بۆ ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری پەیوەندییەکاندا بەڕێوەن.

ڕێکەوتننامەی یەکەم جەخت لەسەر بەرزترین ئاستی کواڵیتی دەکاتەوە لە کارکردن و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد 'AI' وفێرکردنی ئامێر لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەکان 'IoT' لە پێناو بەهێزکردنی ئەدای تۆڕ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی ئاسیاسێڵ پێشکەشیان دەکات. فۆکەسی ئەم هەوڵە لەسەر واڵاکردنی ئاسۆی نوێیە بەڕووی بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەپێکراوێتی لە داهاتوودا بە جۆرێک خێراترین ئینتەرنێت و پێشکەوتووترین تۆڕ بۆ بەشداربووان لە سەرتاسەری وڵاتدا مسۆگەر بکات. بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان، ئاسیاسێڵ و هواوی بەردەوام پابەندن بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر ودابینکردنی پێویستییەکانی بازاڕەکانی عیراق کە بەردەوام لە گۆڕاندان.  

وەکو هەوڵێکی بەردەوام بۆ باشترکردنی ئاستی کارایی و شەفافیەت، رێکەوتننامەی دووەم جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمەکانی پارەدان لە ڕێی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بونیادی دیجیتاڵیی کراوە "ODA" کە ئاسیاسێڵ لە ڕێی ئەو تەکنیکانەوە هەوڵدەدات وردیی و توانای خۆگونجاندنی ڕێکارەکانی پارەدانی کۆمپانیا کاراتر بکات، و بژاردەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووانی فەراهەم بکات بە جۆرێک کە لەگەڵ خواستی خۆیان بیگونجێنن لە ڕێی پێشکەشکردنی ئەم چارەسەرە پێشکەوتووانەوە. ئەم شەراکەتە تەنها ئیش لەسەر ئاسانکردن و سادەکردنەوەی پرۆسەکان ناکات، بەڵکو پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە شەفافیەتەوە دووپاتدەکاتەوە لەگەڵ فۆکەسی بەردەوامی بۆ سەر کڕیاران.


لە ڕێی ئەم دەستپێشخەرییە داهێنەرانانەوە، ئاسیاسێڵ و هواوی پابەندبوونی خۆیان دەسەلمێنن بە بەهێزکردنی بازاڕەکانی عێراق و باشترکردنی ژیانی ملیۆنان بەشداربووی ئاسیاسێڵ لە ڕێی چارەسەرە پێشکەوتووەکانی بواری پەیوەندییەکانەوە. لەگەڵ گەشەکردنی شەراکەتی نێوانیان، هەردوو کۆمپانیا سوورن لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی خۆیان؛ کە ئەویش جڵەو ڕەهاکردنی تەواوەتییە بۆ ئەوپەڕی تواناکانی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ـى كانونى دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی 17 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر .0699٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان:[email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket