وتەبێژی کۆمسیۆن: لەئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامین
کوردستان 01:07 PM - 2024-04-02جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەشدا بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی
راگەیاندن لە بەغداوە راستەوخۆ تیروپشک بۆ پێدانی ژمارەی بە حزب و هاوپەیمانێتییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکات.
جومانە
غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لەدوای کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان،
تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکات".
"بە
ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن، راستەوخۆ کۆمسیۆن رۆژی 7ی 4ی 2024 لە بەغدای
پایتەختی عیراق تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانی و کاندیدە
سەربەخۆکان دەکات، کە لە ژمارە 101ـەوە دەستپێدەکات"، وتەبێژەکەی کۆمسیۆن
وادەڵێت.
بەپێێ
زانیارییەکانی PUKMEDIA لە پڕۆسەی
تیروپشکەکەدا دوو ئامێر بەکاردەهێندرێت، کە ئامێرێکیان
تایبەتە بە ناوی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکان، ئامێری دووهەمیشیان
ژمارەکان لەخۆدەگرێت کە لە ژمارە 101ـەوە
دەستپێدەکات و لەگەڵ هەڵبژاردنی هەر ناوێکی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدی سەربەخۆ، لەبەرامبەردا
ژمارەیەک بۆ ئەو حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆیانە دەردەهێندرێت.
بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ
بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداردەبن، بەڵام لەگەڵ
ئەوەی وادەی ناو تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان کۆتاییهاتووە، تەنها دوو
هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمار کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19