riklam

قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت

هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی رێبەری کۆماری ئیسلامی و حکومەت و گەلی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت: "گیان لەدەستدانی جەنابی سەید ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و جەنابی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان لە رووداوی کەوتنە خوارەی هێلی کۆپتەردا، کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران و لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین، ئێران وڵاتێکی گەورە و بەهێزە و بەسەر ئەم کۆستە قورسەدا زاڵ دەبێت".

دەقی پەیامەکە

گیان لەدەستدانی جەنابی سەید ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و جەنابی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان لە رووداوی کەوتنە خوارەی هێلی کۆپتەردا، کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران و لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین.

ئێران وڵاتێکی گەورە و بەهێزە و بەسەر ئەم کۆستە قورسەدا زاڵ دەبێت. بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ بەڕێز جەنابی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی، حکومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین. داواکارین خودای گەورە ئارامی و سەبورییان پێ ببەخشێت، ئەم رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاوبنێن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket