خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27خاتوو شاناز لەگەڵ بەشێک لەخانمانی راگەیاندنکار
ئێوارەى رۆژى چوار شەممە 27ى ئازارى 2024 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەهۆڵى خاک لەشارى سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەک لەخانمانی راگەیاندنکار کۆبووە و دۆخی ژنان لەبوارى میدیا و شێوازی مامەڵەکردن لەدامەزراوەکاندا تاوتوێ کرا و خاتوو شاناز رایگەیاند بەخۆشحاڵییەوە رێژەى ژنان لەدامەزراوە میدیاییەکاندا بەرەو زیادبوونەو ئێستا خانمانی رۆژنامەنووس دەرفەتی باشیان لەبەردەمدایە و توانیویانە بەربەستەكان بشكێنن و كاراكتەرێكی كارامە بن لە تێكڕای میدیا بیسترا و بینراو و نووسراوەكان، هەروەها لە بەدواداچوون و تۆماركردن و گواستنەوەی زانیارییەكان رۆڵێكی ئەرێنییان هەبێت.
وتیشی: خانمە میدیاکارەکان چ بێژەر بن یان کارمەندی ناو دامەزراوەکە یاخود پەیامنێرەکان، پێویستیان بەوەیە کەپشتگیری و پشتیوانی بکرێن بەپاڵنەرێکی نیشتمانی تا سود لەتواناکانیان وەربگیرێت و ئەو کۆسپ و تەگەرانە وەلابنرێت کەرێگرە لەپێشکەوتنیان لەکایەى میدیاییدا، هاوکات کاربکرێت بۆ پێدانی رۆڵ و مافەکانیان شان بەشانی پیاوان لەدەزگا و دامەزراوەکاندا، جەختی لەوەشکردەوە کە خانمان لەبوارى میدیادا زۆر ماندوون و هەندێکیان رووبەرووى کێشە و گرفت دەبنەوە، دەبێ کاربکەین تا هاوکاریان بین و پشتگیری و پشتیوانیان بین.
وتیشی ئێوە نوێنەرى دامەزراوەى میدیایی جیاجیان، بەڵام من بەچاوی جیاوازییەوە سەیرتان ناکەم و سەربەرزی و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێ، چونکە دەبێ ژنان پشت و پەناى یەکتر بن، هاوکات هەر لەکۆبوونەوەکەدا خانمانی میدیاکار سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان خستەروو تیشکیان خستەسەر ئەو گرفت و ئاستەنگانەى لەکارى رۆژانەیاندا رووبەروویان دەبنەوە و ئاماژەیان بەوەکرد لەرێى کارکردنەوە دەیانەوێ بیسەلمێنن کەتواناکانیان لەتواناى پیاوانی هاوپیشەیان کەمتر نییە، سەربارى ئەوەى ئەرکی دایکایەتی و خێزانیان لەئەستۆیە.
لەبەرامبەردا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: بۆ کەمکردنەوەى بۆشایی نێوان پیاو و ژن لەکایەى میدیاییدا، پێویستە دامەزراوەیەکی هاوشێوەى رێکخراوەکانی ژنان پێک بێت کەخانمانی میدیاکاری هەموو دامەزراوەکانى راگەیاندن لەخۆ بگرێت بەجیاوازی ئایدۆلۆژیاوە، دامەزراوەیەک بێت بۆ کۆکردنەوە و داکۆکی کردن لەمافەکانی ژنانی راگەیاندنکاری نێو دەزگاکانی راگەیاندن.
دواتر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوانی بەربانگی لەگەڵ ژنانی راگەیاندنکار کردەوە و درێژەیان بەگفتوگۆکەیاندا تا ساتی ماڵئاوایی کردن و رێزلێنانیان بەگوڵ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26