riklam

قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە

کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ( ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکان بەردەوامن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و جەختیشی کردەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەریتانیای کرد بۆ هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هەرێم و بەغدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket