فراكسیۆنی یەكێتی داوای راگرتنی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران دەكات
عیراق 11:38 AM - 2024-02-29پەنابەران
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەڕێگەی كۆكردنەوەی ئیمزاوە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە دەكات كە بەڕەسمی حكومەتی عیراق لە گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرە عیراقییەكان ئاگادار بكاتەوەو رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بگرێتەبەر.
ئەنجومەنی وەزیران لەگەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ئاگادار دەكرێتەوە
بەدریە حسێن عەزیز ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەستمان بە كۆكردنەوەی ئیمزا لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا كردووە بۆ رێگریكردن لە گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عیراق لەبەریتانیاو ئەوروپا بۆ وڵاتەكەی خۆیان".
"پاش ئەوەی ئیمزای پێویستمان كۆكردەوە، دەمانەوێت لەڕێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە داوایەك ئاڕاستەی حكومەتی عیراق بكرێت و حكومەتی عیراقيش رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشەی پەنابەرە عیراقییەكان لە بەریتانیاو ئەوروپا بگرێتەبەر" بەدریە حسێن وادەڵێت.
پەیامی حكومەتی عیراق دەگەیەندرێتە باڵیۆزی وڵاتان
فراكسیۆنی یەكێتی دەیەوێت لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە باڵیۆزی وڵاتان لە پرسی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ئاگادار بكاتەوە، تاوەكو وڵاتانی ئەوروپا دەست لەگەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرە عیراقییەكان هەڵبگرن.
هاوكات غەریب ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەمانەوێت ئەنجومەنی وەزیران كە لایەنی پەیوەندیدارە بە بابەتەكە، باڵیۆزی وڵاتان لە بەغدا لەو پرسە ئاگادار بكاتەوەو دواجار ئەوانیش پەیامی حكومەتی عیراق بە وڵاتەكانیان بگەیەنن".
"پێویستە وڵاتانی ئەوروپاو بەریتانیا رێز لە پەنابەرانی عیراق بگرن و دەرگای گەڕاندنەوەی زۆرەملێ بەڕوویاندا دابخەن، لە كاتێكدا ئەو پەنابەرانە بەتێچوویەكی زۆرو رێگەیەكی پڕ مەترسی گەیشتوونەتە ئەو وڵاتانە" غەریب ئەحمەد وادەڵێت.
گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران دەستیپێكردووە
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەماوەی رابردوودا لە بەریتانیاو ئەوروپا هەڵمەتێكی دەستگیركردن و گەڕاندنەوەی زۆرەملێی دژی پەنابەرە عیراقییەكان دەستیپێكردووەو چەندین پەنابەر گەڕێندراونەتەوە بۆ عیراق.
هەڵمەتەكە روبەڕوی ئەو پەنابەرانە دەبێتەوە كە مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتانە پێنەدراوەو چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19