قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەڵمانیا: هێشتا مەترسی تیرۆر جدییە
کوردستان 05:19 PM - 2024-02-27کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد
لە وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ڤۆلف ئەلێکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی
ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا
تاوتوێی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا
کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ( ٢٧ی شوباتی
٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا بێنیامین هانا، جێگری کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە
هەرێم و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی
بوون، جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی
کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و رایگەیاند: "مەترسی تیرۆر هێشتا مەترسییەکی
جدییە و گروپە تیروریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و ناسەقامگیرکردنی
ناوچەکە، بۆیە دەبێت هەموو کات لە هەماهەنگی و هاوکاریدا بین بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییانە".
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنییەتی
بەرەوپێشچوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی
جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی بەوجۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە تا
ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێزێکی پیشەیی تۆکمە و راهێنراو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان
هەرێم و بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە ئاڵوگۆڕی بیروڕا
کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19