دیدارەکانی سەرۆک بافڵ لەپەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا
جیهان 03:03 PM - 2024-02-16بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدرێژەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردە، نێردەی وڵاتان و کەسایەتییە سیاسییەکان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ سیناتۆر جۆ لیبرمان، سیناتۆری پێشووی ئەمریکا، هاوسۆزی گەلی کورد و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و پرسی کورد لە ناوچەکە کرا و جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەش و نیشتمانییەكان كرایەوە لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە.
سەرۆک بافڵ درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆک مام جەلالی دووپاتكردەوە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و وتی، هەوڵی ئێمە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرترە، دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەش فاكتەری بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەیە.
لەبەرامبەردا سیناتۆر جۆ لیبرمان رۆڵی سەرۆک مام جەلالی لەبونیادنانی عیراقی نوێ و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی رۆڵی سەرۆک بافڵی کرد كە سیاسەتێكی تەندروست و هاوسەنگ پەیڕەو دەكات و وتی، هەنگاوەكانتان مایەی خۆشحاڵیی ئێمەیە و بەدڵنیاییەوە عیراق و هەرێمی كوردستانیش پێویستی بەو سیاسەتەیە.
سەرۆک بافڵ بۆ جۆن کیری: هەوڵەکانمان لەپێناوی سەقامگیریدایە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کۆبووەوە.
لەدیدارێكدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی خستەڕوو و وتی، هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە.
لە بەرامبەردا جۆن كێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلالەوە درێژە بە كاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندایە.
سەرۆک بافڵ بۆ دەیڤد میلیباند: عیراق بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت
لەلایەکی ترەوە هەر لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دەیڤد میلیباند، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرچاوڕوونیدا و رایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە دیالۆگ و هەنگاوی بەرپرسیارانە هەیە، هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ رێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 رێكخراوی پهیامنێران: لهسهر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار دهستگیركراوه
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19