riklam

سەرۆك بافڵ: ژیان و مووچە تێكەڵی ململانێی سیاسی نەكرێن

کوردستان 09:13 PM - 2024-02-07
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاوی بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كەوت.

‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا دروستدەكەن.


‎لەدرێژەی دیدارەكەدا چارەسەركردنی دەستووریانەی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند جەختیلێكرایەوە، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی، پاراستنی مافی مووچەخۆران بێت و ژیانی خەڵك نەكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان.

‎گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "ناوچەكە بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان هەنگاوی سیاسیی دروست بنێن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن. دەبێت هەموولایەك رێگری لەوە بكەن وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێ دەرەكییەكان، ئەمەش ئەو ئامانجە باڵایەیە كە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket