لە پارێزگا جێناكۆكەكان یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:56 PM - 2024-02-04ئەنجومەنی پارێزگاكانی كەركوك و دیالەو نەینەوا
سبەینێ دوو شەممە 5-2-2024، لە پارێزگا جێناكۆكەكان، یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك، ئەنجومەنی نوێی پارێزگای دیالەو ئەنجومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە سەعات یەكی پاشنیوەڕۆی دوو شەممە یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای دیالە و سەعات دووی هەمان رۆژ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەبچێت.
هاوكات هەر سبەینێ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك بە سەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنكە، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ 4-2-2024 ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تێیدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەی هەڵبژێردران.
رۆژی 29ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی راگەیاند و كاندیدە دەرچووەكانی لە دادگا سوێندی یاساییان خوارد، بەپێی یاساش پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار هەڵبژێردرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19