پەرلەمانتارێکی یەکێتی هەوڵی ناساندنی چەند زانکۆیەکی هەرێم دەدات
کوردستان 02:12 PM - 2024-02-03کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا
کۆلێژی زانستە پزیشکیەکانی زانکۆی
هەولێر و زانکۆکانی راپەڕین و گەرمیان و چەرمو کە تائێستا لەلایەن وەزارەتی
خوێندنی باڵای عیراقەوە دانیان پێدانەنراوە، چەندین کێشەی بۆ خوێندکارانی ئەو
زانکۆیانە دروستکردووە، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دەڵێت: "هەوڵەکانمان بۆ دانپێدانانی ئەو زانکۆیانە چڕکردۆتەوە و لەگەڵ
ئەوەی توانیمان کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کۆیە بەڕەسمی
بناسێنین، هەوڵەکانیشمان بۆ دانپێدانانی کۆلێژی زانستە پزیشکیەکانی زانکۆی هەولێر و زانکۆکانی دیکە بەردەوامە".
دانپێدانان بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کۆیە کرا
بەدریە حسێن ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: " بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی زانکۆ دانپێدانەنراوەکان و بەتایبەتی زانکۆ
حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کە پێکدێن لە زانکۆی گەرمیان و چەرمو و راپەڕین و کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کۆیە و کۆلێژی زانستە پزیشکیەکانی زانکۆی هەولێر لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
دانیان پێدانەنراوە، لەماوەی هەفتەیەکدا
دووجار لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عیراق میواندرای بەڕێوبەرە گشتییەکان و
کادیری پێشکەوتووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵیمان کرد".
"لە ئەنجامی
کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا کۆلێژی پزیشکی کۆیە بەڕەسمی بناسێندرێت و هەروەها لەماوەی
مانگێکیشدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی کاروبارە تەکنیکیەکان لە نێوان
کۆلێژی زانستە پزیشکیەکانی زانکۆی هەولێر و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە حکومەتی
فیدڕاڵ، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەرجەکانی دانپێدانانی هەمیشەیی بە کۆلێژی زانستە
پزیشکیەکانی زانکۆی هەولێر، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانمان بۆ دانپێدانانی زانکۆکانی راپەڕین
و گەرمیان و چەرمو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە بەردەوامە"، بەدریە حسێن وادەڵێت.
دانپێدانانی زانکۆکان دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنن
بەدانپێدانانی زانکۆکانی گەرمیان و چەرمو و راپەڕین،
خوێندکارەکانیان دەرفەتی زیاتریان بۆ دامەزراندن و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە
دەرەوەی وڵات بۆدەڕەخسێندرێت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی
بەوەشدا: "بەدانپێدانانی ئەو زانکۆیانەش لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای
عیراقەوە، ئەو زانکۆیانەش دەچنە ریزبەندی زانکۆکانی عیراقەوە، بەمەش هەموو ماف و
ئیمتیازاتێکی زانکۆکان هاوشێوەی زانکۆکانی دیکەی عیراق دەستەبەردەبێت، ئەمە جگەلەوەی
بۆ خوێندکارانیش دەرفەتێک زیاتر بۆ دامەزراندن و خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات دەڕەخسێندرێت".
"لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کە دانپێدانراو نین لەلایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە، لەهەوڵداین بۆئەوەی مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی
باڵا جێبەجێ بکەن بۆئەوەی بتوانین وەک زانکۆکانی دیکەی هەرێم دانپێدانان بۆ
ئەوانیش بەدەستبهێنین، سەردانی لیژنەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاش بۆ ئەو زانکۆیانە
لەو چوارچێوەیەدا بێت"، بەدریە حسێن وادەڵێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر فراکسیۆنی
یەکێتی هەوڵی جددی داوە بۆ ناساندن و دانپێدانانی ئەو زانکۆیانە لەلایەن وەزارەتی
خوێندنی باڵای عیراقەوە، لەوچوارچێوەیەشدا سەردانی سەرۆک کۆماری عیراقیان کردووە و
داوایانکردووە، زانکۆکانی گەرمیان و چەرمو و راپەڕین دانپێدانانیان بۆبکرێت، کە
بەهۆی بڕیارێکی سیاسییەوە داپێدانانیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە
ڕاگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19