فراکسیۆنی یەکێتی: نەوەی نوێ شکستەکانی بەموزایەدە دەشارێتەوە
کوردستان 03:34 PM - 2024-02-02لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: ئەو هەواڵەی کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بڵاویکردووەتەوە گوایە "ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆئەوەی مووچە راستەوخۆ لە حکومەتی ئیتحادییەوە بدرێ بە مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام
فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزای نەکردووە". موزایدە و چەواشەکارییە، هەر لایەنێکیش بیەوێت لەکەناڵەکانەوە
هەوڵبدات بەمەرامی دەستکەوتی سیاسی، ئیستغلالی دۆخی نالەباری خەڵکی کوردستان بکات
و موزایدەی سیاسی و چەواشەکاری بکات، داماڵراوە لە هەموو بەها و ئاکارە سیاسیەکان
و ئیتیکی میدیایی.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ پرسەکەی بۆ موزایدەی سیاسی بەکارهێنا
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا هاتووە:
"فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کەناڵی ئاسمانی نەوەی نوێ (nrt)، هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە
گوایە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئیمزای کۆکردۆتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ئەوەی
مووچە راستەوخۆ لە حکومەتی ئیتحادییەوە بدرێ بە مووچەخۆرانی هەرێم و ئەندامانی
فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزایان نەکردوە".
"سەبارەت بەم موزایدە و چەواشەکارییە، بۆ
رای گشتی کوردستانی رووندەکەینەوە کە لەمانگی (١٠)ـی ساڵی رابوردوو، لە سۆنگەی گرنگیدانمان
بەکاری پێکەوەیی و یەکڕیزیی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کێشەی مووچە، لەگەڵ فراکسیۆنی
یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ ئیمزامان کۆکردەوە، تا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق
بکەین مووچە لەململانێ سیاسیەکان دەربهێنرێت و راستەوخۆ دابەش بکرێ، بەڵام دواتر
فراکسیۆنی نەوەی نوێ کڵێشەی یاداشتەکەیان گۆڕی بە بەکڵێشەی نەوەی نوێ و بەکاریان هێنا
بۆ موزایدەی سیاسی و سەرۆکی نەوەی نوێ فرسەتی هێنا و بردی بۆ سەرۆک وەزیران"،
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی وادەڵێت.
پێشتر سەرۆک وەزیران وەڵامی یاداشتەکەی داوەتەوە
سۆزان مەنسور دەشڵێت: "لەئێستادا دیسان ئیمزا
کۆکردنەوەی نەوەی نوێ بۆ هەمان مەبەست هیچ گرنگیەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە،
چونکە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی پێشتر وەڵامی یاداشتە هاوبەشەکەی فراکسیۆنە
کوردستانیەکانی داوەتەوەو پەسەندی کردوە". "سەبارەت بە هەمواری یاسای
بودجەش، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی زیاتر لەدوو مانگە رایگەیاندوەو لیژنەی بۆ
پێکهێنراوە لە راوێژکارانی و لیژنەی دارایی پەرلەمان کە نەوەی نوێ هیچ ئەندامێکی تیانیە،
ئێستا چ پێویست ئەکات ئیمزای بۆ کۆبکرێتەوە".
"هەر فراکسیۆن و حزب و پەرلەمانتار و کەناڵێک
لەناو هۆڵی پەرلەمان هیچی پێنەکرێت و بێتە دەرەوە لەکەناڵەکانەوە هەوڵبدات بەمەرامی
دەستکەوتی سیاسی، ئیستغلالی دۆخی نالەباری خەڵکی کوردستان بکات و موزایدەی سیاسی و
چەواشەکاری بکات، داماڵراوە لە هەموو بەها و ئاکارە سیاسیەکان و ئیتیکی میدیایی"،
وتەبێژەکەی فراکسیۆنی یەکێتی وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 رێكخراوی پهیامنێران: لهسهر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار دهستگیركراوه
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19