فەهمی بورهان: ئەنجامی هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی و ئیداری جێناكۆكەكان دەگۆڕێت
کوردستان 12:34 PM - 2024-01-14فەهمی بورهان
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەنجامی هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی و ئیداری ناوچە جێناكۆكەكان دەگۆڕێت و بەشێك لەكێشەكانی ئەو ناوچانە چارەسەر دەكات"، دەشڵێت: "ماددەی 140 ی دەستوور ماددەیەكی هەمیشەییە، بەڵام بەڕێوەچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ماددەكە لاوازە".
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
*ئایا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبێتەهۆی گۆڕانكاری ئیدار و بەڕێوەبردن لە ناوچە جێناكۆكەكان؟
فەهمی بورهان: "بەشێوەیەكی گشتی بارودۆخی ناوچە جێناكۆكەكان لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەبەردەم گۆڕانكاری و قۆناغێكی نوێدایە، نەخشەی ئیداری و ئەمنی و سیاسی دەگۆڕێت، بۆیە دەكرێت وەك دەرفەتێك سوود لەو گۆڕانكاریانە وەربگیرێت و كێشەی زەوی و زارو بۆشایی ئەمنی و كێشەی یاسایی كە روبەڕووی گەڕەكە كوردنشینەكان دەبێتەوە، چارەسەر بكرێن".
*كاری پێكەوەیی تا چەند چارەسەری كێشەكانی ناوچە جێناكۆكەكان دەكات؟
فەهمی بورهان: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەتوانێت بەشێك لەوكێشانەی ئاماژەمان پێدا چارەسەر بكات و سەرەتایەكی نوێ لەكاری ئیدار و پێكەوە كاركردن بهێنێتە ئاراوە".
*هەنگاوەكانی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ناوچە جێناكۆكەكان بەكوێ گەیشتووە و بۆ بەلاوازی بەڕێوەدەچێت؟
فەهمی بورهان: "ماددەی 140 ی دەستوور ماددەیەكی هەمیشەییەو وەكو خۆی ماوەتەوە، بەڵام بەڕێوەچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ماددەكە لاوازەو دڵخوازی ئێمە نییە، ئەو بڕە پارەیەشی بۆ جێبەجێكردنی تەرخانكراوە بە بۆچوونی ئێمە ناتوانرێت قەرەبووی زیانلێكەوتووانی پێبكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی هەنگاوی یەكەمی ماددەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
* كێشەی گەڕەكی نەورۆز چارەسەر كرا؟
فەهمی بورهان: "چارەسەركردنی كێشەكانی گەڕەكی نەورۆز كە گەڕەكێكی كورد نشینی كەركوكە، هەنگاوەكانی بەباشی بەڕێوەچوون و ئاسۆیەكی روون بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دەركەوتووە، لەگەڵ ئەوەی بڕیاری چۆڵكردنی خانووەكانی گەڕەكی نەورۆز راگیراوە، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا سوپا لەو گەڕەكە بكشێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە خالید شوانی وەزیری دادی عیراق نوێنەرانی گەڕەكەكەی بینیوە و بەجددی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراق لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
08:13 PM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08