دادگای كەركوك 10 كەس سزادەدات كەپشتیوانی بەعس بوون
عیراق 05:13 PM - 2023-12-22بەندینخانە
دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای زیندانیكردنی بۆ 10 كەس دەركرد بەھۆی ستایشكردنی حزبی بەعس.
هەروەك بەپێی راگەنراوێكی رەسمی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرایدەكات كە 10 تۆمەتبار لە كەركوك دەستگیركراون بەپێی یاسای قەدەغەكردنی بەعسی لەناوچووی ژمارە 32ی ساڵی 2016.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە كە: "مەفرزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لەكەركوك دوای بەدواداچون یەكێك لەو كەسانەی دەستگیركرد كە لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا لە بەردەم بینای پارێزگای كەركوك ئاهەنگ دەگێڕن و بانگەشە بۆ بەعس دەكات".
هەر لەو راگەیەندراوەكە داهاتووە: "دادگای تاوانەكانی كەركوك بڕیاریدا بە سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر 10 كەسدا كەلەلایەن مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانیەوە دەستگیركرابوون".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: "ئەو 10 کەسە دانیان بەوەداناوە کە لەچوارچێوەی تۆڕێکدا کە سەر بە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەبوون، کاریان بانگەشەکردن بوو بۆ حزبی بەعسی لەناوچوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" .
لەچەند شەوی رابردوودا گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەیەوە كەلە كەركوك كۆمەڵێك كەس ئاهەنگدەگێڕن و بە ئاشكرا وێنەی سەدام حسێن دیكتاتۆری لەناوچو بەرزدەكەنەو و پشتیوانی بۆ بەعسی لەناوچوو بەدروشم و هوتاف دەردەبڕن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19