د. نەرمین: هەرێم خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوو بۆ عیراق دەنێرێت
کوردستان 08:07 PM - 2023-10-29د. نەرمین مەعروف
بڕیارە سبەی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی
بەغدا بکات و وردبینی و پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوو بگەڕێنێتەوە
بەغدا، ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، "ناردنی
700 ملیار دینارەکە بۆ حکومەتی ھەرێم تەنھا چەند رێکارێکی ئیداری ماوە و چاوەڕوان
دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی
ھەرێم".
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو 700 ملیار دینارەی
بڕیارە حکومەتی عیراق بۆ ھەرێمی کوردستانی بنێرێت، تەنھا چەند رێکارێکی ئیداری ماوە
و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی
دارایی ھەرێم".
"بەپێی یاسای بودجە پێویستە وەزارەتی
دارایی هەرێم پاش وردبینی و پێداچوونەوە مانگانە خەرجی و داهاتی خۆی بۆ وەزارەتی
دارایی عیراق بنێرێت، لە بەرامبەریشدا 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت، وەفدەکەی
هەرێم کە سەردانی بەغدا دەکات خەرجی و داهاتی مانگەکانی 7 و 8 و 9 لەگەڵ خۆی دەباتە
بەغدا و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراقی دەکات، بەمەش رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە
کۆتایی دێت و 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"،
د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19