نەوەی نوێ دژی مووچەخۆرانی هەرێم دەوەستێتەوە
کوردستان 12:25 PM - 2023-09-18نەوەی نوێ
نەوەی نوێ لە راگەیاندنەوە شین بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و لە ئەرزی واقعیشدا دژی بەرژەوەندییە باڵاكانییان دەوەستێتەوە، سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان جگە لە نەوەی نوێ، هاوشانی وەفدی حكومەتی هەرێم داوای ئیستحقاق و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانیان كرد لە بەغدا، بەڵام نەوەی نوێ گرنگی بە ژیانی هاووڵاتییانی كوردستان نەداو لەگەڵ وەفدە باڵاكەی حكومەتی هەرێم هاوڕا نەبوو، بەمەش بۆ هەموو لایەك روونتر بووەوە كە نەوەی نوێ تەنها خەریكی موزایەدەیە و ژیانی هاووڵاتییانی بەلاوە گرنگ نییە.
بە هەوڵی وەفدی حكومەت و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبەغدا جگە لە نەوەی نوێ، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بۆ سێ مانگ مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "شاسوار و نەوەنوێكەی لەبەغدا تەنها بیر لە بەرژەوەندی تایبەتی و بەدەستهێنانی زۆرترین داهات دەكەنەوەو ئاوڕ لە ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان نادەنەوە".
نەوەی نوێ موزایەدە دەكات
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەپێناو یەكڕیزی و برایەتی هەمیشە لە وتنی وتەی زبر و ناخۆش دووركەوتوومەتەوە، بەڵام ئەمجارە پێویست دەكات بڵێم، كە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپرسی داواكردنی مافی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم هیچ رۆڵ و بەشدارییەكی نەبووە و سەرەڕای ئەوەش لەكەناڵەكەیەوە موزایەدە دەكات و وا خۆی نیشاندەدات خەمی ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستانییەتی".
"لەكاتی هاتنی وەفدەكەی حكومەتی هەرێم بۆ مووچە و شایستەداراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئامادە نەبوو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەك سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە داوای ئەو مافەی گەلەكەی بكات، لەكاتێكدا چەندجارێك پەیوەندی پێوەكرا تا ئامادەبێت"، هەرێم كەمال ئاغا وایوت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت: "شاسوار و نەوەنوێكەی زۆر هەرزەكارانە رەفتار دەكەن و تەنها بیر لە بەرژەوەندی تایبەتی و بەدەستهێنانی زۆرترین داهات دەكەنەوە و ئەو شینەی لە راگەیاندنەوە دەیكەن، بۆ چەواشەكردنی خەڵكە و لە واقعدا هەڵپەی پارەیانە".
تەنها نەوەی نوێ لە بەغدا ئامادە نەبوو
لەگەڵ ئەوەی پشكی هەرێم پرسێكی نیشتمانییە و بۆ داواكردنی یەكدەنگی و پشتگیری سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانی دەوێت، بەڵام نەوەی نوێ لە بەغدا ئامادە نەبوو پشتیوانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بێت بۆ مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان .
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تەنها نەوەی نوێ لە بەغدا بۆ پرسی پشك و مووچە و بودجەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان نەبوو، لە كاتێكدا داكۆكیكردن لەو مافە ئەركی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانە".
"ئەگەر نەوەی نوێ لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان راست بكات و چەواشەكاری نەكات، پێویست بوو هاوشانی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە و وەفدی هەرێم داوای مووچە و پشكی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بكردایە، چونكە پشكی هەرێم پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە سەرجەم لایەن و فراكسیۆنە كوردستانییەكان داكۆكی لێبكەن"، سۆزان مەنسور وایوت.
نەوەی نوێ وا خۆی نیشان دەدات كە خەمی هاووڵاتییانی كوردستانییەتی و شەڕی بەرژەوەندییەكانیان دەكات، بەڵام لە كاتێكدا سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان رۆشتنە بەغدا و داوای ماف و شایاستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانیان كرد، نەوەی نوێ هاوڕا نەبوو لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان، هەروەها نەوەی نوێ لە سەرجەم ئەو پرسە گرنگەكانەی كە پەیوەندی بە خەڵكی هەرێمەوە هەیە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی نانێت، دواتریش دەستكەوتەكان دەكاتە هی خۆی و لە میدیاكانەوە چەواشەی بارودۆخەكە دەكات و وا نیشان دەدات كە هەوڵی زۆری داوە، بەڵام لەڕاستیدا نەوەی نوێ ژیانی هاووڵاتییانی بۆ گرنگ نییە و تەنها بیر لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دەكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19