ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت
کوردستان 03:08 PM - 2023-09-17کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی پشک
و شایستە داراییەکانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11،
مانگانە 700 ملیار دینار بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
رۆژی ١٤-٩-٢٠٢٣، وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ
سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و بەشێک لە لایەنە سەرەکییەکانی عیراق لەبارەی پشکی
هەرێم و ئیستحقاق و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کۆبووە و داوایانکرد
پشکی هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها داوایانکرد ئەو بڕە پارەی
کە وەک پشکی هەرێم مانگانە دیاریکراوە کە 500 ملیار دینارە زیاد بکرێت بۆ 800 ملیار دینار، بۆئەوەی بتوانرێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێمی پێ دابین بکرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
کۆبووەوە و پرسی پشکی هەرێم کە یەکێک بوو لە پرسە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە و
بڕیاردرا، بۆ سێ مانگ، واتە بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11، مانگانە 700 ملیار دینار بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی
کوردستان بنێرێت، کە دەکاتە 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار.
پێشتر خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لەسەر پشکی یەکێتی
رایگەیاندبوو: "هەوڵمانداوە بۆ زیادکردنی پشکی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران
کۆدەنگی دروست بکەین و بڕێک پارە بۆ هەرێم بنێردرێت کە کێشەی دابەشکردنی مووچە
نەمێنێت".
وەفدەکەی هەرێم کە سەردانی بەغدای کردبوو لەگەڵ سەرۆک
وەزیران داوایکردبوو پێویستە مانگانە 800 ملیار دینار
بۆ هەرێم بنێردرێت، هەروەها داواشیان کردبوو کە پشکی هەرێم بۆ مانگەکانی 7-8-9-10-11-12، کە دەکاتە 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار
بنێرێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە کە بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار
وەک پشکی سێ مانگ بەشێوەی قەرز بۆ هەرێم بنێرێت.
هەر لەوبارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:
"هەر بڕەپارەیەک لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەرێم بنێردرێت پێویستە بۆ
مووچە بێت و وەفدەکەی هەرێمیش کە سەردانی بەغدایان کردبوو هاوڕابوون لەسەر ئەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19