بورهان سەعید سۆفی: بەدەبابەی سەدام حسێن پەرلەمان و هەولێر داگیرکرا
کوردستان 07:42 PM - 2023-08-31بورهان سەعید سۆفی
فەرماندەیەکی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک شایەتحاڵێک چەند راستییەکی رووداوەکانی خیانەتی ٣١ی ئاب ئاشکرا دەکات و دەڵێت:"ئەو میللەتەی بە دە هەزاران شەهیدی داوە لەسەرجەم شۆڕشەکاندا لەپێناو پارێزگاریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، تاوەکو حکومەت و پەرلەمان و قەوارەیەکی سیاسیمان هەبێت، بەداخەوە بە دەبابەی سەدام حسێن پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیان داگیرکرد".
فەرماندەی دێرینی یەکێتی بورهان سەعید سۆفی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان-دا بەمشێوەیە چیرۆکی خیانەتی ٣١ی ئاب دەگێڕێتەوە و دەڵێت:"سەعات ١٠:٠٠ی شەو جەنابی کاک کۆسرەت بانگی کردم کە چەند سەرکردەیەکی دیکەش لە ژوورەکەی دانیشتبوون، لێی پرسیم بەبڕوای تۆ چۆن شەڕەکە دەستپێدەکات، وتم لەوانەیە وەک ئینتیفازە دەستپێبکات بەوپێیەی زۆربەی هێزەکانی ئێمە لە عەنکاوەیە رەنگە زۆر تەرکیز بکەنە سەر رێگای گوێر و گەزنە و کانی قرژاڵە، دواتر میحوەرەکان دابەشکرا من سەر لەشکری ٤ بووم، هێزەکەی ئێمە بۆ پاریزگاریکردن بوو لەبارەگای سکرتاریەت تاوەکو هیزەکان زوو نەگەنە ئەوێ زۆرتر ئاڕاستەکەمان رووبەڕوی پارتی بوو، سەعات ٦:٠٠ی سەرلەبەیانی کاک کۆسرەت شەهید فاروقی ناردە لام وتی کاک کۆسرەت دەڵێت هێزی تیپی کۆڕایم بۆ بنێرێت بۆ رێگای گوێر، دواتر کاک کۆسرەت ناردی بەداوی خۆمدا و وتی نزیکەی ٢٠٠ کەس لەگەڵ خۆت بهێنەو بگەرە ناو هەولێر".
ئازایەتی پێشمەرگە بێ سنوور بوو
" ئێمە بۆ پارێگاریکردن لە هێزەکانمان و بۆ کەشفکردنی رێگەکە تاوەکە هێزەکانمان شەو بە سەلامەت دەربچن، لەگەڵ شەهیدی فەرماندە شەهید ستار کەرکوکی، بۆ وەستاندنی هێزەکانی عیراق لەڕێی بنەسڵاوە ١٣ شەهیدماندا کە چەندین دەبابە بوون هێرشیانکردە سەر باداوا، تا نیوەڕۆ مقاوەمەیەکی باشمانکرد، بەڵام باڵانسی هێزمان نەبوو یەکێتی چەکی قورسی نەبوو، ئەگەر ئازایەتی پێشمەرگەکانمان نەبوایە نەمانەتوانی نیوسەعاتیش بەرامبەر هێزی عیراق شەڕبکەین، "،بورهان سەعید سۆفی وایوت
وتیشی:"دواتر لەسەر جادەی شەستی سەیتەرەیەکمان دانا و هەندێک پێشمەرگەی پارتی بەدیل گیران، ئێمە هەر لەو گەڕەکە ماینەوە و دوای تکایەکی زۆر لەکاک کۆسرەت کە رازی نەدەبوو هەولێر بەجێبهێڵین، دەیوت تا دوا نەفەس شەڕدەکەین، پاشان رازیمانکردو لەدەوروبەری هەولێر هێزەکانمان کۆکردەوە و هێزێکمان لەدەوروبەری هەولێر دانا، بەمشێوەیە لە رۆژی ٣١ ئاب تا توانیمان بەرگریمان کرد".
سەر بۆ بەعس و ماڵ بۆ پارتی....هەولێر تاڵانکرا
بورهان سەعید سۆفی باسی رێککەوتنەکانی پارتی دەکات لەگەڵ حکومەتی بەعس و دەڵێت:" پێمانوانەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەو رادەیە خیانەتکاربێت، ئەو میللەتەی بە دە هەزاران شەهیدی داوە لەسەرجەم شۆڕشەکاندا لەپێناو پارێزگاریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، تاوەکو حکومەت و پەرلەمان و قەوارەیەکی سیاسیمان هەبێت، بەداخەوە بە دەبابەی سەدام حسێن پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیان داگیرکرا، دوای ئەو هەموو هەوڵەی میللەتی کورد بۆ بەدەستهێنانی قەوارەیەکی سیاسی و پەرلەمان دای، بچێت پەنا بباتە بەر حکومەتی بەعس و خەونی کورد کەسەدان ساڵە هەوڵی بۆ ئەدات بشێوێنیت، پارتی لەهەولێر تەڕ و وشکیان بەیەکەوە سوتاند و بەدوای تاڵانییەوە بوون بە جۆرێک سەر بۆ حکومەتی عیراقی و ماڵ بۆ پارتی، هەتا ٤ بۆ ٥ رۆژیش لەهەولێر تاڵانی بوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19