قوباد تاڵه‌بانی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شیره‌مه‌نی له هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه
کوردستان 04:03 PM - 2023-06-18سەردانی قوەباد تاڵەبانی بۆ کارگەی شیرەمەنی راسان
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌یدا به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، كۆمه‌ڵگه‌ی خۆراكی راسانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ردانه‌كه‌یدا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆراكی راسان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی كه هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی شاره‌كه بكات.
قوباد تاڵه‌بانی داوای له وه‌به‌رهێنه‌ران كرد كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانیان پێویسته به جۆرێك بێت كه نه‌ك هه‌ر بتوانن له بازاڕه‌كانی ناوخۆی كوردستاندا ركه‌به‌ری به‌رهه‌مه بیانییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت پلانی تۆكمه دابنێن تا بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ساغ بكه‌نه‌وه، چونكه گه‌وره‌ترین بازاڕی پیشه‌سازی خۆراكی كوردستان له ساڵه‌كانی داهاتوودا ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه.
كارگه‌ی شیره‌مه‌نی راسان بڕیاره تا ساڵێكی دیكه كاره‌كانی ته‌واو بكرێت و هه‌موو شیری ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه بكڕێته‌وه و به‌مه‌ش كه‌رتی ئاژه‌ڵداری له ناوچه‌كه گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. هه‌روه‌ها به ته‌واوبوونی كارگه‌كه، نزیكه‌ی ١٠٠٠ هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش بۆ دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری ده‌ڕخسێنێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆمه‌ڵگای خۆراكی راسان، كارگه‌ی رۆنی زه‌یتونی راسانیشی به‌سه‌ر كرده‌وه كه ئه‌م كارگه‌یه له ساڵی ٢٠١٨وه دامه‌زراوه و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده ده‌كات. ئه‌م كارگه‌یه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رچاو هه‌لی كار ره‌خساندووه، كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌وزتربوونی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی دار زه‌یتونه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه كه ته‌نها له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ٥٠ هه‌زار دار زه‌یتوون روێندراوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی خۆراكی راسان پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی خۆراكه له هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شیره‌مه‌نییه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كه گه‌وره‌ترین كارگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19